له درێژه‌ی كار‌و چاڵاكیه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگیه‌كان، رۆژی سێشه‌ممه 31/5/2011 به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری به‌رێزان: مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری شێخانیان كرد‌و، دام‌و ده‌زگا حكومی‌و حیزبیه‌كانی ناوچه‌كه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تا سه‌ردانی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێزان به‌رپرس‌و ئه‌ندام‌و كارگێرانی لقی ناوبراو، به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا‌و، له كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كارگێران‌و به‌رپرسی ناوچه‌كان‌و لێژنه‌ی فه‌توادا، باس له‌چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ‌و په‌یوه‌ست به زانایان‌و ناوچه‌كه كرا، له‌وانه زیاتركردن‌و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ركار‌وچاڵاكیه‌كان‌و، یه‌كخستن‌و رێكخستنی فه‌توا‌و، قوڵتر كردنی گیانی برایه‌تی‌و پێكه‌وه ژیان، وێڕای باسكردنی كاروباری رێكخراوه‌یی.
شایانی باسه: كۆبونه‌وه‌كه به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی پێ هات‌و بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بوان‌و، دواتر به‌رێزه‌وه له‌لایه‌ن لقی ناوبراو به‌ڕێ خران.
دواتر شاندی ناوبراو سه‌ردانی لقی 20ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز حه‌سه‌ن مه‌جید به‌رپرسی لق به‌وه‌كاله‌ت، به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ستیاری‌و گرنگی ده‌ڤه‌ری شێخان‌و، جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 و، خزمه‌تكردنی زانایانی ئاینی‌و پته‌و كردن‌و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی‌و پێكه‌وه ژیان كرده‌وه.
ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌رپرسی لق خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و شاندی یاوه‌ری ده‌ربڕی‌و، ئه‌م جۆره كار‌و چاڵاكیانه‌ی به‌رز نرخاند.
پاشان هه‌مان رۆژ شانده‌كه سه‌ردانی ئه‌وقافی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێز مه‌لا ته‌ها تێبینه‌ری ئه‌وقافی شێخان پێشوازیان لێكرا‌و، له دانیشتنێكدا هه‌ردولا هه‌ماهه‌نگی‌و لێك نزیك بونه‌وه‌و هاوكاری نێوانیان دوپات كرده‌وه‌و، به‌رزنرخاندنی گیانی ته‌بایی‌و پێكه‌وه ژیان، به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه بوو.
هه‌ر له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا، شاندی ناوبراو سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای شێخانی كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێز قاقئیمقامی ناوچه‌كه پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا، هه‌ردولا باسیان له بایه‌خ دان به‌مزگه‌وت‌و شوێنه ئاینیه‌كان‌و، گرنگی دان به‌گیانی پێكه‌وه ژیان‌و یه‌كتر قه‌بوڵ كردنی كرد.
هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، سه‌ردانی كۆمیته‌ی رێكخستنی شێخانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێزان به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوبراو به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
شایانی باسه له دانیشتنێكی نێوانیاندا، ته‌ئكید له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌زمونی ئیمڕۆی كوردستان‌و، برایه‌تی‌و پێكه‌وه ژیان‌و خزمه‌تكردنی زانایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه كرایه‌وه.
a href=files/serok-shexan.gif>
a href=files/serok-shexan-lq.gif>
a href=files/serok-shexan-lq1.gif>