شتێكی سه‌لمێندراوه و مێژووش شاهێدی بۆ ده‌دا ، كه‌میلله‌تی كورد به‌رده‌وام حه‌زیان له‌خزمه‌تی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بووه‌و ، هه‌وڵیان داوه كه خزمه‌تی ئاین بكه‌ن و ، فه‌رهه‌نگی ئاینی ئیسلام ده‌وڵمه‌نتربكه‌ن به‌هه‌ردوو زمانی شیرینی كوردی و زمانی عه‌ره‌بی ، كه زمانی قورئان‌و، پێغه‌مبه‌ری ئازیزه ( د.خ ). بۆیه ئه‌گه‌ر به‌سه‌ردان و به‌مه‌به‌ستی خوێندنیش سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان كردبێت ، ئاوا هه‌ر به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌ر ئه‌م سیلكه و ، درێژه‌یان به‌م نه‌هجه داوه و ، پارێزگاریان له‌م نه‌هج و ڕێبازه پیرۆزه كردووه.
( سید صدیق سید كمال كه‌پرانی ) كه ئێستا قوتابی ماسته‌ره ، له ووڵاتی ئێران ، له‌بواری فیقهی شافیعی ، له زانكۆی ئورمیه ، كه ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مه چوویته ئه‌م زانكۆیه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی به‌كۆرسی زمان ، به‌مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌كردن بۆ خوێندنی كۆرسی ئه‌كادیمی ماسته‌ر ، چاوی به سه‌رۆكی زانكۆی ئورمیه ده‌كه‌وێت و له‌به‌ر گرنگی زمانی عه‌ره‌بی و پێویستی ئه‌م زمانه ، كه زمانی قورئانی پیرۆزه ، پێشنیاری كردنه‌وه‌ی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی ده‌كات ، له‌زانكۆی ناوبراو.
مامۆستا سه‌ید سدیق بۆ سایتی زانایان گووتی: داوام له سه‌رۆكی زانكۆی ناوبراو، ئه‌ویش پێشنیاره‌كه‌ی زۆر لا جوان بوو‌و، له دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ، دوای دوو ڕۆژ، سه‌رۆكی زانكۆی ئورمیه، به‌دوای منی نارد‌و، ده‌ستخۆشی لێكردم‌و پێی ڕاگه‌یاندم، كه له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ی تۆ بۆ ساڵی ئاینده به‌شی زمانی عه‌ره‌بی له‌زانكۆی ئورمیه ده‌كه‌ینه‌وه.
|