راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
له رێوره‌سمێكدا له گوندی وه‌ڵزێ له ناحیه‌ی قه‌سرێ به ئاماده‌بوونی یوسف ئه‌حمه‌د مسته‌فا تێبینه‌ری ئه‌وقافی چۆمان و زانایانی ئایینی و جه‌ماوه‌ری سنوره‌كه مزگه‌وتی گوندی وه‌ڵزێ كرایه‌وه، كه سه‌ر له‌نوێ له‌لایه‌ن خێرخوازێكه‌وه دروست كراوه‌ته‌وه.
دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز مه‌راسیمه‌كه‌ی ده‌ستی پێكرد، به بۆنه‌یه‌شه‌وه چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كران كه باسیان له رۆڵی مزگه‌وت كرد و ئاماژه‌شیان به خزمه‌ته‌كانی مزگه‌وت كرد به‌رامبه‌ر ئیسلام و كۆمه‌ڵگای كورده‌واری و دروستكردنی مزگه‌وت له گونده‌كان به هۆكارێكی گرنگ هاته ئه‌ژماركردن بۆ پتر ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ی كوردستان و دێهاته‌كانی. به چه‌ندین سروود و ستایشی ئایینی كۆتایی به مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه هات. |