راگه‌یاندنی لقی رانیه:
ڕۆژی (1/6/2011)وه‌فدیكی ئه‌مریكی سه‌ردانی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان كرد، كه‌پێكهاتبوون له (میشییل) به‌شی ڕاگه‌یاندن وه (ڕیبیكا)پسپۆڕ له‌له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی خوێندكاری ماسته‌ر له به‌رانبه‌ری ئایینه‌كان و وه‌فدی یاوه‌ریان و هه‌ندێك له‌ڕگه‌یاندنه‌كان ،ئه‌وانه‌گروپێك بوون ، ناسراو بوگروپی شاری (دولوس)(ده‌سته خوشكی شاری ڕانیه) كه‌پێشتر(7 )كه‌س بوون ، ساڵی پار( 5 )كه‌سیان بانگهێشت كرد بۆ ئه‌مریكا ، وه‌ئه‌م سالیش ڕانیه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه، له‌م میانه‌دا سه‌ردانی لقی ڕانیه‌یان كرد ، شاندێكی لق پێشوازی لێ‌كردن كه‌پێكهاتبوون له به‌رپرسی لق و سه‌رپه‌رشتیاری لقی پشده‌ر و ڕانیه و به‌رپرسی لیژنه‌ی فه‌تواو كارگێڕانی لق و به‌شێك له‌زانایان ، شایه‌نی باسه ئه‌م دانیشتنه (2) كاتژمێری خایاند و سه‌رتا به‌رپرسی لق وێڕای به‌خێرهاتن ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد كه‌باس له‌به‌یه‌كه‌وه ژیانی ئه‌دیانه‌كان و سوپاس كردنی ئه‌مریكا بۆ ڕزگار كردنی عیراق و دوور كه‌وتنه وه له‌توند و تیژی و پاراستنی كوردستان و هه‌وڵدانی بۆكوردستانی گه‌وره و سه‌ربه‌خۆ ، دواتر ئه‌وانیش سوپاسی ئه‌م پێشوازیه‌یان كرد و ، وه‌ك كه‌سایه‌تی ساده خۆیان ناساند و هاوكاری خۆیان ڕاگه‌یاند دواتر چه‌ندین پرسیار ئاڕاسته‌ی ستافی لق كرا و به‌رپرسی لق و سه‌رپه‌رشتیار و به‌رپرسی لیژنه ی فه‌توا وه‌ڵامیان دانه‌وه ، كه‌زیاتر ده‌رباره‌ی شێوازی خوێندنی ئایینی و كاری زانایان و په‌یوه‌ندیان به‌كۆمه‌ڵگه‌وه ، كه‌به‌جوانترین شێوه بۆیان ڕوون كرایه‌وه ، دواتر داوایان لێكرا له‌وڵاتی خۆیان زیاتر ڕێز له مسوڵمانان بگرن و هه‌ر وه‌فدێكی بانگهێشتیان كرد ، زانای ئایینی تێدابێ ، زیاتر بزانرێ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئایینه كان هه‌ر یه‌كه‌و ڕێزی متبادل هه‌بێت ، له‌كۆتاییدا هه‌موو به‌شه‌كانی لقیان به‌سه‌ر كرده‌وه و سه‌ردانی به‌شێك له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌یان كرد‌و دوای وێنه گرتن به‌یه‌كه‌وه ، پاشان به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێكران .
|