سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه (2/6/2011) له هۆڵی زانایان سمینارێكی تایبه‌ت به ژینگه‌ی سازدرا.
سمیناره‌كه به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانایان‌و ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئایینی، به هاوبه‌شی نێوان مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی هه‌ولێر تایبه‌ت به رۆژی ژینگه بوو.
له كۆڕه‌كه‌دا عه‌بدولره‌حمان سدیق نووسه‌ر‌و توێژه‌ر‌و یه‌كه‌م وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق به وردی تیشكی خسته سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژینگه له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا، له بچووكترین شته‌وه، كه غازی سپلیت‌و پلاستیكی ئاوی ئاماده‌كراوه‌وه، تا ده‌گاته شته گه‌وره‌و زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌ك كۆمپانیای وڵاته زلهێزه‌كان، هه‌روه‌ها زۆری ئۆتۆمبێل‌و مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان‌و، كه‌می سه‌وزایی، بۆیه به‌رای ئه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی ئه‌مڕۆ له جیهاندا هه‌ن، سوودێكی كاتی بۆ مرۆڤ هه‌بێت، به‌ڵام له داهاتوویه‌كی دووردا به هه‌زاران نه‌خۆشی جۆراوجۆر له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه شێرپه‌نجه له نێو هاووڵاتیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر له كۆڕه‌كه‌دا مامۆستای كۆڕگێڕ باسی له گرنگیپێدانی ئیسلام به ژینگه‌پارێزی كرد، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی ئایته‌كانی قورئان‌و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، كه كاتی خۆی له كاتی ده‌سه‌لاتی ئیسلامی‌دا چه‌نده گرنگی به ژینگه‌پارێزی دراوه، بۆیه كاتێك ئیمامی عومه‌ر شاری به‌سرای دروست كرد، بڕیاریدا له ناوه‌ڕاستی شار یه‌كه‌م جار مزگه‌وت، ئینجا بازارێك له ده‌وری، كه تایبه‌ت بێت، به بۆن‌و عه‌تر‌و كوتاڵ‌و ئه‌و شتانه، هه‌ر شتێكیش زیان به مرۆڤ بگه‌یه‌نێت ناردییه ده‌ره‌وه وه‌ك دارتاشی‌و ته‌نه‌كه‌چی‌و كوره‌چی.
ئینجا هاته سه‌ر باسی زیاتری مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژینگه له‌و رۆژگاری ئه‌مڕۆدا، پاشان ئه‌ركی هه‌ر یه‌ك له هاووڵاتیان‌و زانایانی ئایینی‌و رۆشنبیران‌و راگه‌یاندنه‌كان.
دواتر ئاماده‌بووان به سه‌رنج‌و تێبنییه‌كانیان سمیناره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد، خوێ،ه‌رانی خۆشه‌ویستیش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه ته‌واوی سمیناره‌كه له ژماره‌ی داهاتووی گۆڤاری (په‌یامی زانایان) بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، كه كۆمه‌ڵێك ژماره‌و داتای زۆر گرنگی تێدایه.
شایانی باسه ته‌واوی كۆڕه‌كه‌و راگۆڕینه‌وه‌كه، راسته‌وخۆ له رادیۆی (ده‌نگی زانایان) بڵاوده‌كرایه‌وه، ژماره‌یه‌كی له راگه‌یاندنه‌كان به سوپاسه‌وه ئاماده‌بوون.