ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/6/2011 له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و، مامۆستا مه‌لا محمد وه‌رتی به‌رپرسی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان‌و، عه‌مید قادر سه‌دیق به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم‌و، عه‌قید پۆڵا به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ناوشار‌و، یوسف محمد جێگری به‌رپرسی رێكخراوی رۆشنبیری‌و سه‌لامه‌تی هاتوچۆی هه‌رێم، لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان، فه‌توایه‌كی تایبه‌ت به ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی هاتوچۆ بڵاوكرده‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، تیشكی خسته سه‌ر گرنگی په‌یڕه‌وكردنی یاساكانی هاتوچۆو، په‌یامی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له گرنگیدان به سه‌لامه‌تی گیان‌و ماڵی هاوڵاتیان‌و، پاراستنی یاساكانی به‌گشتی به‌رز نرخاند‌و، دواتر ده‌قی فه‌تواكه‌ی خوێنده‌وه‌و، باسی له‌وه‌كرد، كه فه‌تواكه زیاتر له دوو هه‌فته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی هه‌رسێ شاری هه‌ولێر‌و، سلێمانی‌و، دهۆك ئاماده‌كراوه، هه‌روه‌ك داواشی له سه‌رجه‌م وتاربێژانی كوردستان كرد، له وتاره‌كانیاندا ئاماژه به ده‌قی فه‌تواكه بكه‌ن‌و، گرنگی پاراستنی یاساكانی هاتوچۆ بۆ موسڵمانان روون بكه‌نه‌وه.
پاشان به‌ڕێز عه‌میدی هاتوچۆ قادر سه‌دیق، له وته‌یه‌كیدا: رۆڵی زانایانی ئایینی له كۆن‌و نوێ‌دا له هه‌مبه‌ر پێشهات‌و بابه‌ته هه‌نوكه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌رزنرخاند‌و، فه‌توای تایبه‌ت به یاساكانی هاتوچۆیشی به سه‌روه‌رییه‌كی دیكه‌ی یه‌كێتی زانایان ناوبرد‌و، به‌ناوی به‌ڕێزان وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆو، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی هه‌ولێر‌و، گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆی كوردستان‌و، سه‌رجه‌م كارمه‌ندان سوپاس‌و پێزانینی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان‌و، لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان كرد.
له كۆتاییشدا هه‌ریه‌ك له عه‌قید پۆڵا‌و، عه‌مید موئه‌یه‌د‌و، نوێنه‌ری رێكخراوی رۆشنبیری‌و سه‌لامه‌تی هاتوچۆی هه‌رێم، هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایانی ئایینی له راگه‌یاندنی فه‌تواكه به‌رز نرخاند‌و، به هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانپه‌روه‌رانه پێناسه كرد.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌وه ده‌قی فه‌تواكه‌یه:
فه‌توای لێژنه‌ی بالای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به رێنماییه‌كانی هاتوو چۆ
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله رب العالمین ، والصلاه والسلام عل أشرف المرسلین، وعلی ێ‌له وأصحابه أجمعین
ب// هێماكانی هاتووچۆ ( إشارات المرور ) ڕه‌چاوكردنی پرنسیپه‌كانی له ڕوانگه‌ی فیقهی ئیسلامییه‌وه.
وه‌ڵام // رێگه‌و بانه گشتییه‌كان مافی هه‌موو خه‌ڵكی پێوه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یاساكانی ئیسلام زۆر به وردی ڕه‌نگڕێژی كردووه بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێگه‌و بان و شه‌قام و كۆڵان و كوچه‌كان .
زانایانی فیقهی ئیسلامی ئه‌فه‌رموون:
رێگه: _ الطريق _ به هه‌موو ئه‌و رێگه كراوانه ئه‌گووترێت كه تایبه‌ت كراوه به هاتووچۆی خه‌ڵك و گیانداران و ئوتومبێله‌كان جا له ئاوه‌دانیدا بێت یا له بیابان و ده‌شت و كێو‌و چۆڵه‌وانی.
له یاسای ڕێگاو بانیشدا ده‌ڵێ: هه‌موو ئه‌و رێگاكراوانه‌ی كه بۆ گواستنه‌وه و ڕاكێشان و باربه‌ری و پیاده ڕوو گیانداران دانراوه ده‌چێته بازنه‌ی شه‌قامی گشتی یه‌وه.
×هێماكانی هاتووچۆ :
له ئیسلامدا رێكخستن و جوانكاری كارێكی داواكراو و پێویستیه‌كی ژیانێكی پڕ به هایه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له گچكه‌ترین هه‌نگاوه‌وه تا گه‌وره‌ترین هه‌نگاو داوای رێكخستن و جوانكاری ده‌كات ، ئه‌وه‌ته یه‌كێك له نزاكانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان داوای جوانكاری یه وه‌ك ئه‌فه‌رموێ : ((أللّهم أحسنت خلقی فأحسن خلقی )) خوایه گیان جوان دروستت كردووم ، هه‌رواش ئاكارم جوان و ڕازاوه بكه . له‌م سۆنگه‌وه دانانی هێماكانی هاتووچۆ یه كێكه له شته جوان و به هاكانی كار‌و ڕه‌وشی ڕۆیشتن و هاتووچۆ،
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت : ( وعباد الرحمن الذين يمشون على الأرض هونا ) به‌نده‌كانی خوا به‌نه‌رم و نیانی و جوانی سه‌ر زه‌وی دا ده‌ڕۆن ، ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه باس له ئاكارو مامه‌ڵه‌ی ڕۆیشتنی تاك و گۆمه‌ڵگایه له ڕێگه‌و بان به ته‌واوی واتاكانی جوانی و جوانكارێمان فێر ده‌كات.
هه‌روه‌ها له فه‌رمووده ی پێغه‌مبه‌ر ( ص ) كه باس له مافه‌كانی ڕێگه‌و بان ئه‌كات یه‌كێك له‌وانه : كفّ اڵاژی ، نه‌هێشتنی هه‌ر شتێكه زیان بگه‌یه‌نێ به‌هه‌ر زینده‌وه‌رێ .
بۆیه دانانی هه‌موو نیشانه هێماكانی هاتووچۆ رێنمایی بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان ده‌چێته ئه‌م بازنه‌یه‌و پێویسته گرنگی و بایه‌خی پێ بدرێت .
× ڕه‌چاوكردنی ئه‌و هێمایانه‌ی كه داده‌نرێن وه‌ك یاسا‌و سیسته‌می هاتووچۆ بۆ به‌رگرتن له‌ڕودانی كاره‌سات و رێكخستنی ڕه‌وشی هاتووچۆ به‌سه‌ر ڕێگا گشتی و تایبه‌تیه‌كان له ڕوانگه‌ی فیقهی ئیسلامی وه كارێكی ته‌ندروست و جوانن و به پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌یی ژیان داده‌نرێن هه‌نگاوێكی دروست و ڕه‌واو په‌سه‌نده‌و ئه‌ركی به‌پرسانی وڵاته بایه‌خ و گرینگی تایبه‌تی پێ بده‌ن ، به دواداچوونی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ن سه‌رپێچی كه‌رانی توشی سزای یاسایی بكه‌نه‌وه بێ جیاوازی له نێوان كه‌س و كه‌سێكی تردا .
_ قورئانی پیرۆز : ( واقصد فی مشیك ) ، ده‌سته‌واژه‌كه له‌سه‌ر زاری حه‌زره‌تی لقمانه‌وه بۆ كوره‌كه‌ی وتراوه ، فێری ده‌كات ئه‌بێ له‌ڕێگاو باندا له‌سه‌ر خۆ‌و یانه ڕه‌وانه بڕوات ، واته : نه‌زۆر خێرا ، نه‌زۆر خاویش ، چونكه ووشه‌ی (واقصد) ئه‌م واتایه هه‌ڵده‌گرێ( ).
كه‌وابو فه‌رمانی قورئانیمان هه‌یه كه‌نابێ ڕۆیشتن زۆر خێرابێ ، هه‌روه‌ك نابێت زۆر هێواشیش بێت ئه‌وانه‌ی دوای خۆی هه‌راسان بكات.
یا ئه‌فه‌رمووێ : (وعباد الرحمن يمشون على الارض هونا)
زانایان ئه‌فه‌رمون : ئه‌م ئایه‌ته له‌گه‌ڵ ئایه‌تی بێشوو وه‌ك ته‌فسیری یه‌كتری ده‌چن، واته باس له‌چۆنیه‌تی ڕۆیشتنه ومافی ڕێگاو پاراستنی هه‌موو ئه‌و سنوره‌یه كه دانراون. بۆیه فڕكان فڕكان و پێشكه‌وتنی نابه‌جێ و خێراكردن و هۆرینی به‌رزو چه‌ندها شێوازی تر ده‌چنه ناو بازنه‌ی ناشیرین وناپه‌سنده‌كانی سه‌ر ڕێگه( ).
ڕێگاوبان مافی گشتیه پاراستنی ئه‌و مافانه‌ش ئه‌ركی هه‌مووانه ، وه‌ك بێغه‌مبه‌ر (ص) ئاماژه‌ی پێكردووه : ( أعطوا الطريق حقه ) ئه‌بێت هه‌موو رێگاكان مافی خۆیان بدرێتێ، ماف دانی رێگاش به‌پاراستنی گیانی خه‌ڵك و هاوڵاتیانه .
ئۆتۆمبێل یه‌كێكه له نیعمه‌ته‌كانی ژیان و ئامرازی ئاسانكاری به‌رێوه‌بردن و ئه‌نجامدانی جوله‌یه ، خوای گه‌وره‌ش وامان فێر ده‌كات كه ئه‌بێت نیعمه‌ته‌كانی به شێوه‌یه‌ك به‌كار بهێنرێ له‌سنوری شه‌رعی ده‌رنه‌چێت ، پێمان ئه‌ڵێت له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی سه‌یاره‌دا بلێن : ( سبحان الژی سخر لنا هژا وما كنا له مقرنین ) ، خۆ سوپاس كردنی هه‌ر نیعمه‌تێك له جوان به‌كار هێنانی دایه ، ئه‌بێت به‌شێوه‌ی یه‌ك بێت سه‌رنه‌كێشی بۆ ئازاردان و تێك دانی ئارامی ، گه‌ر وای لێ هات قه‌ده‌غه ده‌كرێت .
ئیمامی شاطبى ئه‌فه‌رموێ: ((إنَّ المباحات انما وصفها الشارع للانتفاع بها على وقف المصالح على الإطلاق ، بحيث لا تقدح في دنيا ولا في دين)) (الموافقات : 3/217).
كه‌واته حه‌ڵاڵ كراوه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه ببنه هۆكاری سوود گه‌یاندن نه‌ك زیان گه‌یاندن ، ڕه‌وایه‌تیان تا ئه‌و سنوره‌یه ببنه هۆكاری فه‌راهه‌م هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی .
زانایانی فقهی ئیسلامی چه‌ند یاسایه‌كی ئوصولی ده‌كه‌نه به‌ڵگه له‌وانه :
أ_ لاضرر ولا ضرار : زیان دان زیان گه‌یاندن قه‌ده‌غه‌یه له‌ئیسلامدا ، بۆ هه‌موو كاره‌كان جوله‌و هاتووچۆیه‌ك .
ب_ یاسای : ( المرور في طريق المسلمين مباح مقيد بشرط السلامة فيما يمكن الإحتراز عنه ) (الهدية شرح البداية ( 10/326) ومجمع الأنهر (2/659) )
ڕۆیشتن له‌ڕێگه‌و باندا ڕه‌وایه به‌ڵام په‌یوه‌سته به‌مه‌رجی سه‌لامه‌تی له‌و شتانه‌ی كه ده‌توانرێ خۆی لێ دوور بگرێ ، له‌مه‌زهه‌بی پێشه‌وا شافعی‌دا یاسایه‌كی له‌م جۆره هه‌یه ئه‌فه‌رمووێ : ( الإرتفاق بالطريق مشروط بسلامة العاقبة ) (مغنى المحتاج 4/ 205)، كه‌واته : ( ئه‌گه‌ر كه‌سێك له رێگه‌یه‌وه ده‌ڕۆیشت هیچ حیسابێكی بۆ هه‌موو داواكاری و ماف و ڕێنمایی یانه نه‌كردوه توشی كاره‌سات هات ده‌بێته به‌رپرسیارو ده‌كرێ مافی ڕۆیشتنی لێ وه‌رگیرێته‌وه)( ).
_ إبن القیم ئه‌فه‌رموێت : شه‌ریعه‌تی ئیسلام بنه‌ماكانی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی مرۆڤه‌كان دامه‌زراوه چ به‌رژه‌وه‌ندی ژیان ، یا دوا ڕۆژ بۆیه هه‌رشتێك مرۆڤ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ربچێنی له شه‌رعیش ده‌رده‌چێ.
(كل مسألة خرجت عن العدل إلى الجور ، وعن الرحمة إلى ضدها ، وعن المصلحة إلى المفسدة وعن الحكمة إلى البعث فليست من الشريعة )( إعلام الموقعين (3/3)).
× ياسايى: العادة محكمة : به‌ڵگه‌یه‌كی تره له‌سه‌ر گوێ ڕایه‌ڵی كردن بۆ هه‌موو ئه‌و رێنماییانه‌ی كه خزمه‌ت به ژیان ده‌كه‌ن گیانی مرۆڤه‌كان ده‌پارێزی هه‌ر نه‌ریتێ یان یان ئاداب و ره‌وشێ بۆ خزمه‌ت به خه‌ڵك بێت ده‌بێ كاری پێبكرێ .
له سۆنگه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی كه باسمان كرد ئه‌توانین بڵێن :
ڕه‌چاو كردنی هێماكانی هاتوچۆ له هه‌موو شوێنه‌كاندا كارێكی پێویسته‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه .یاساكانی ئیسلام داوای جێ به جێ كردنی ده‌كات هه‌ر كه‌م و ته‌رخه‌میه‌ك له‌و باره‌وه بكرێت تاكه‌كان لێ به‌رپرسیارن ، گوناهبار ئه‌بن چونكه پێویستی یه‌كی ئیمرۆی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌یه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی تێدایه .
بۆیه ئێمه وه‌ك لێژنه‌ی باڵای فتوای هه‌رێمی كوردستان داوا له هه‌موو ئه‌و شوفێره به‌رێزانه ده‌كه‌ین كه پابه‌ند بن به هه‌موو داوا و رێنمایی و هێماكانی سیسته‌می هاتووچۆو ، وه هه‌ر كه‌مته‌رخه‌می و لادان و سه‌رپێچیه‌ك له‌و سیسته‌مه به‌رپرسیاریه‌تی یاسا‌و پاشه رۆژی تێدایه و ده‌چێته بازنه‌ی گوناهو تاوانه‌وه، و ئه‌بێت مرۆڤی باوه‌ڕدار خۆی لێ بپارێزێ ، گه‌ر خوا نه خواسته كه‌سێكیش به‌ده‌ستی بڕوات ئه‌وا به (قتل) له‌سه‌ری ئه‌نوسرێ مادام ڕه‌چاوی ئه‌و سیسته‌مه‌ی هاتووچۆی نه‌كردوه.
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
لێژنه‌ی بالای فه‌توا
5/6/2011
|