دوای دوو هه‌فته له بڵا‌وبونه‌وه‌ی هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی منداڵێكی سا‌وا له‌نێو زبڵدان دایكی منداڵه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیس ده‌ستگیر كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی تا‌وانه‌كان له شاری ( رأس الخیمه ) له وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی هه‌ڵسان به ده‌ستگیر كردنی ئافره‌تێك, كه به‌ڕه‌گه‌ز ئاسیاییه‌و به شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتۆته ئه‌م وڵاته‌و دواتریش به‌هۆی په‌یوه‌ندی ناشه‌رعیه‌وه ئه‌م منداڵه‌ی بووه‌و بۆ شاردنه‌وه‌ی تا‌وانه‌كه‌ی له شوێنێكی دوور له شوێنی نیشته‌جێی خۆی منداڵه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دوور له هه‌ستی دایكانه‌و مرۆڤانه خستۆته نێو زبڵدان.
به‌ڵام دواتر ئافره‌تێكی خێرخواز منداڵه‌كه ئه‌دۆزێته‌وه‌و پۆلیسی ئه‌و نا‌وچه‌یه‌ی لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ منداڵه‌كه ده‌گه‌یه‌ننه نزیكترین نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان دوای چا‌ودێریی‌و پشكنینی ورد ده‌رده‌كه‌وێت, كه ئه‌م منداڵه ته‌ندر‌وستی باشه‌و سه‌لامه‌ته.
دوای هه‌وڵ‌و لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنینی وردی منداڵه‌كه توانرا دایكی منداڵه‌كه ده‌ست نیشان بكرێت‌و ده‌ستگیر بكرێت.
|