به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له رۆژنامه‌ی ( الشروق الجزائریه ) بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته له ویلایه‌تی (جهبایه) داخستووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه داوه، كه هۆكاری داخستنی ئه‌و كه‌نیسانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جۆری كاركردنیان له چوارچێوه‌یه‌كی نایاسایی‌و ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌نگاوێكی ناشه‌عی، ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش له‌گه‌ڵ قیه‌می كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاته ناگونجێن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌ڵاتداران به فه‌رمی فه‌رمانی داخستنیان داوه‌ته قه‌شه‌ی كه‌نیسه‌ی پرۆتستانتیهكانی ئه‌و وڵاته كه ناوی (مسته‌فا كریم)ه، وه داوایان لێ كردووه به په‌له ئه‌و حه‌وت كه‌نیسه دابخات، تا كاتی كۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی نیشتمانی بۆ كاروباری ئایینی‌و بڕیاری كاركردن له‌وانه‌وه ده‌رده‌چێت.
هه‌رچه‌ند سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و كه‌نیسه‌یه بیانووی بۆ ئه‌و جۆره كارانه هێنایه‌وه، به‌ڵام به توندی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانه‌وه ره‌تكرایه‌وه‌و فه‌رمانی داخستی ئه‌و حه‌وت كه‌نیسه‌یه خرایه جێبه‌جێكردنه‌وه.
|