رۆژی (6/6/2011) سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به یاوه‌ری شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی لقی كۆیه‌ی یه‌كێتی زانایانیان كرد.
له سه‌ردانه‌كه‌دا، كه بهرپرسو كارگێڕان‌و چه‌ند مامۆستایه‌كی لقی كۆیه ئاماده‌بوون، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر جددیبوون له كاری رێكخراوه‌یی، خۆپێگه‌یاندن به گیانی لێبوورده‌یی كاری به كۆمه‌ڵ‌و، هه‌وڵبده‌ن برایهتیو تهباییو خۆشه‌ویستی له نێو ته‌واوی ئه‌ندامان قوڵتر بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان پێكه‌وه به یه‌ك ده‌ست خزمه‌ت به ئایینی پیرۆزی ئیسلامی زانایانی ئایینی‌و كۆمه‌ڵگای كوردستان بكه‌ن، هه‌روه‌ها جارێكی دیكه ته‌ئكیدی كرده‌وه، له‌سه‌ر دیفاعكردن له مامۆستایانی ئایینی‌و خۆ به خاوه‌ن دانانیان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر دروستكردنی باشترین په‌یوه‌ندی، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكان، به‌تایبه‌تیش ئهوقافو كاروباری ئایینی، چونكه هه‌ردوولامان ته‌واوكه‌ری یه‌كترین، وه هه‌روه‌ها هه‌وڵیش بده‌ن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یهرجهم دام‌و ده‌زگاكان ببه‌ستن.
پاشان راگۆڕینه‌وه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر كرا‌و، سه‌ركه‌وتووانه دانیشتنه‌كه به كۆتا هات.
جێیگووتنه هه‌ر یه‌ك له مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی له پهیوهندییهكانو به‌رپرسی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی زانایان یاوه‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان بوون. |