مه‌لارسول سیتكانی: راگه‌یاندنی لقی سۆران
ناوچه‌ی خه‌لیفانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران، رۆژی 5/6/2011یه‌كشه‌ممه له رێوره‌سمێكدا به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، خولێكی كۆمپیوته‌ری بۆ ژماره‌یه‌ك له زانایانی سنوره‌كه‌ی كرده‌وه.
شایه‌نی وتنه: بۆ یه‌كه‌م جاره خولێكی له‌و جۆره به مه‌به‌ستی زیاتر ئاشناكردنی زانایانی سنوره‌كه به زانستی كۆمپیوته‌رو، به‌كارهێنانی ده‌كرێته‌وه. له وته‌یه‌كیدا بۆ سایتی زانایان، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران رایگه‌یاند: كه ئه‌مه ده‌ستپێكی كۆمه‌ڵێك چاڵاكی تره، كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی خه‌لیفانی زانایان، له داهاتوودا بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی مامۆستایانی ئاینی سنوره‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین .
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، به‌ڕێزان به‌شداربوان سوپاس وپێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی ئه‌وقافی سۆران‌و، ناوچه‌ی خه‌لیفانی زانایان كرد، بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خولانه‌و، هیوایان خواست زیاتر په‌ره بدرێ به خزمه‌تكردنی زانایانی سنوره‌كه .
|