مه‌لارسول سیتكانی: راگه‌یاندنی لقی سۆران
له درێژه‌ی ئه‌و چاڵاكیانه‌ی ناوه‌ناوه، ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات، له به‌رواری 5/6/2011 یه‌كشه‌ممه، به بۆنه‌ی هاتنی پشووی هاوینه، ناوچه‌ی ناوبراو خولێكی فراوانی فێركردنی قوڕئانی پیرۆزی له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی چۆمان كرده‌وه، كه زیاتر له 200 قوتابی گه‌نجی هه‌ردو ره‌گه‌زی كوڕ‌و كچ به‌شداریان تێداكردوه.
شایانی باسه، جگه له 2 مامۆستای ئافره‌ت، كه وانه به قوتابیه كچه‌كان ده‌ڵێنه‌وه، ئه‌م مامۆستایانه‌ی خواره‌وه، وانه ده‌ڵێنه‌وه:
1- مامۆستا مه لا انور
2- مامۆستا مه‌لا فه‌رمان
3- مامۆستا مه‌لا غه‌ریب
4- مامۆستا مه‌لا شوان
5- مامۆستا جه‌مال
6- مامۆستا ره‌نجده‌ر.
|