دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراو، كه‌سایه‌تی دیاری شاری كه‌ركوك، مامۆستا مه‌لا عه‌باس رفێنرا، له هه‌وڵێكدا بۆ ئیدانه‌كردن‌و، گه‌یاندنی ده‌نگی ناڕه‌زایی زانایان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/6/2011 شاندێكی فراوانی زانایانی ئایینی شاری كه‌ركوك، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به گه‌رمیه‌وه پێشوازیان لێكرا. دواتر به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، به یاوه‌ری شاندی ناوبراو، سه‌ردانی لێژنه‌ی ئه‌وقافیان كرد له په‌ڕله‌مانی كوردستان‌و، له لایه‌ن به‌ڕێزان دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد‌و، دكتۆر سه‌باح به‌رزنجی به‌ڕێزه‌وه پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا، باس له‌گیرو گرفته‌كانی زانایانی ئایینی شاری كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕێنراوه‌كان كرا‌و، وێڕای پشتیوانی له داوای ره‌وای زانایان، ئیدانه‌ی هه‌ركارێكی دوور له ره‌وشتی ئیسلامه‌تی‌و مرۆڤایه‌تی ده‌رهه‌ق به زانایانی ئایینی كرا‌و، به‌ڵێنی ته‌واوی هاوكاری‌و پشتیوانی‌و كاركردن له‌م پێناوه دوپاتكرایه‌وه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كده‌نگی زانایانی ئایینی كرده‌وه‌و، به‌ڵێنی پشتیوانی‌و به‌هانا هاتنی زانایانی دوپاتكرده‌وه بێ جیاوازی بیروڕا، یان شار‌و نیشته‌جێبوون‌و هۆزگه‌رایی‌و، پێشێڵكردنی هه‌ر مافێكی زانایه‌كی ئایینی، به پێشێڵكردنی مافی سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی دانا‌و، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌دواداچوونی له‌نزیكه‌وه‌ی بۆ گیروگرفتی تێكڕای زانایان‌و، زانایانی ئایینی شاری كه‌ركوك كرده‌وه.