له هه‌وڵێكی كه‌م وێنه‌دا كه‌سایه‌تی به‌نا‌وبانگی سیاسی ( ئیمان كالنینس) هه‌ڵسا به وه‌رگێڕانی قوڕئانی پیرۆز بۆ سه‌ر زمانی لیتوانی.
له شاری (ریغا)ی پایته‌ختی وڵاتی لیتوانیا (كالنینس) دوای چه‌ندان ساڵ هه‌وڵ‌و ماند‌و‌و بو‌ون توانی له (31/5/2011) یه‌كه‌م نوسخه‌ی قوڕئان به‌زمانی لیتوانی بخاته به‌رده‌ستی موسڵمانانی ئه‌و وڵاته.
له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن (كالنینس)ی وه‌رگێڕی قوڕئانی پیرۆز بۆ زمانی لیتوانی گوتی: له‌سه‌ر لیتوانیه‌كان پێویسته به موسڵمان‌و ناموسڵمانه‌وه هه‌ڵسن به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یامه پیرۆزه, بۆ بنیاتنانی ڕایه‌كی در‌وست به‌رامبه‌ر ئه‌م ئایینه بێگه‌رده.
چونكه جیهانی ڕۆژئا‌وا به‌هۆی د‌و‌وری له‌م په‌یامه به‌ره‌و له‌ده‌ستدانی پێگه‌و قیه‌می خۆی‌و گه‌له‌كه‌ی ده‌ڕ‌وات, له‌كاتێكیشدا به‌هۆی ئه‌م ناحاڵی بوونه له قوڕئان دژایه‌تی‌و د‌و‌وره‌په‌رێزیه‌كی ته‌وا‌و به‌دی ده‌كرێ له‌نێوان ئاینه‌كانی تر به‌رامبه‌ر به ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
|