به مه‌به‌ستی زیاتر گرنگی دان به په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌و، گۆرینه‌وه‌ی راو سه‌رنج له‌سه‌ر هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی تایبه‌ت به هه‌ردوولا، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق سه‌ردانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانی ده‌كات.
رۆژی 7/6/2011 به‌رێز د. عبدالحمید باڤی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له سه‌ردانێكدا بۆ یه‌كێتی زانایان‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك‌و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، جه‌ختی له بوونی په‌یوه‌ندی‌و پێكه‌وه هاوكار بوونی هه‌ردوولا كرده‌وه، كه هۆكارێكه بۆ پتر به‌هێز بوونی پێگه‌ی كورد له به‌غدا‌و، ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه، كه بوونی پاڵپشتی یه‌كێتی زانایان له‌هه‌ر پرسێكدا ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وت زیاتر ده‌كات، چونكه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی هه‌ستیاره له هه‌موو واقیعه‌كاندا.
له لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وێڕای خۆشحاڵی به‌و سه‌ردانه، ته‌ئكیدی له قسه‌كانی ناوبراو كرده‌وه‌و، پاڵپشتی زانایانیشی بۆ هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك دووپات كرده‌وه، كه له په‌رژه‌وه‌ندی ئایین‌و نه‌ته‌وه‌ی كورددا بێت، هه‌روه‌ها هیواشی خواست ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بتوانن هه‌نگاوی باش بهاوێژن له به‌غدا بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی وه‌زعی كورد له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا‌و یه‌ك هه‌ڵوێستی لیسته كوردیه‌كانی به هه‌نگاوی ئیجابی‌و چوونه پێشه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته‌كان دانا.
|