سایتی زانایان- تایبه‌ت:
ناوچه‌ی هه‌ورامان ناوچه‌یه‌كی گه‌شتییاری دڵرفێنه‌و، له وه‌رزی گه‌رما‌و هاویندا خه‌ڵكێكی زۆر بۆ گه‌شتییاری رووی تێده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی نیگه‌ران كردووه بوونی ئه‌و ئاره‌قخۆرانه‌یه، كه له كاتی گه‌شتییاریدا خه‌ڵكه‌كه بێزار ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه خه‌ڵكێكی خواناس‌و دیندارن‌و، شوێن‌و ماوای شێخانی هه‌ورامانه.
بۆ رێگرتن له‌م دیاره‌ده‌یه، خانه‌واده‌ی شێخانی نه‌قشبه‌ندی ناوچه‌ی هه‌ورامان رۆژی (6/6/2011) له نامه‌یه‌كدا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، كه وێنه‌یه‌كیان بۆ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ناردووه، داوا ده‌كه‌ن رێگیری بكرێت له‌وه‌ی له‌م ناوچانه ئاره‌ق بخورێته‌وه، وه‌ك له نامه‌كه‌دا هاتووه: داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین رێوشوێنی پێویست بگرنه به‌ر بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنه‌وه‌و فرۆشتنی هه‌موو جۆره‌كانی خواردنه‌وه كحولییه‌كان له‌و ناوچانه‌دا.
له نامه‌كه‌دا داوای قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنه كحوولییه‌كان له هه‌موو شوێنه ئایینیه‌كانی وه‌ك مه‌زارگه‌كان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی هه‌ورامان، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه به پێی نامه‌كه: ته‌وێڵه مه‌زار‌و خانه‌قای حه‌زره‌تی شێخ سیراجه‌ددینی نه‌قشبه‌ندی لێیه، هه‌روه‌ها شارۆچكه‌ی بیاره، كه خانه‌قا‌و مه‌زاری شێخ‌و گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی لێیه‌و، رۆژانه خه‌ڵكێكی زۆر له كوردستان‌و عێراق‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها نامه‌كه ئه‌م داوایه ته‌نها به داواكاری شێخانی بیاره نازانێت، به‌ڵكو: ئه‌م داوكارییه داواكاری به‌شی هه‌ره‌زۆری دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌شی له‌سه‌ره.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیش پشتیوانی بۆ داواكه ده‌كه‌ن‌و، به‌ڵێن ده‌ده‌ن هه‌موو پشتیوانییه‌كی ئه‌و داواكارییه بكه‌ن، چونكه وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ده‌ڵێت: ئه‌م كاره سوكایه‌تیكردنه به پیرۆزییه‌كان‌و عه‌قیده‌و باوه‌ڕی ئه‌و خه‌ڵكه، بۆیه نه‌ك هه‌ر ته‌وێڵه‌و بیاره، به‌ڵكو پێویسته ته‌واوی شوێنه ئایینیه‌كان، وه‌ك بیاره‌و ته‌وێڵه‌و شێخی باڵه‌ك‌و... هه‌ر شوێنێكی دیكه به پاكی رابگیرێن.
|