ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیه:
سه‌ر له به‌یانی ڕ‌ۆژی یه‌كشه‌ممه 5/6/2011 به‌ڕێز ڕاگری په‌یمانگه‌ی وتاربێژی ئێوارانی ڕانیه، سه‌ردانی لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانی كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێزان به‌رپرسی لق‌و، زانایان كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لقی ناوبراو، پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا، وێڕای تاوتوێ كردنی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، باس له گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان تێًكڕای دام‌و ده‌زگاكان كرا‌و، كاروچاڵاكی هه‌ریه‌ك له په‌یمانگاكه‌و لق، له ناوچه‌كه به‌رزنرخێنراو، دواتر باسی گرفتی نه‌بوونی باڵه‌خانه‌و شوێنێكی شیاو بۆ په‌یمانگه‌ی ناوبراو كرا‌و، به پێویستیه‌كی بنه‌ڕه‌تی‌و سه‌ره‌كی هه‌ژماركرا.
ئه‌مه‌و وه‌ك هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، به‌ڕێز به‌رپرسی لق، به‌یاوه‌ری راگری په‌یمانگه، سه‌ردانی زانكۆی (راپه‌ڕین) ی كرد‌و، به‌ڕێزه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێزان راگر‌و مامۆستایانی زانكۆی ناوبراو پێشوازیان لێكرا.
شایانی باسه: له سه‌ردانه‌كه‌دا وێڕای به‌رزنرخاندنی تێكڕای پله‌و ئاسته‌كانی خوێندنی ئه‌كادیمی، به تایبه‌ت بۆ زانایانی ئایینی، گرنگیدان به پێداویستی‌و داوكاریه‌كان‌و، زه‌مینه‌سازی له بار‌و ره‌خساو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به سه‌ره‌كیترین هۆكاری سه‌ركه‌وتن‌و به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی خوێندن دانرا، كه گرنگترینیان دابینكردنی باڵه‌خانه‌ی تایبه‌ت‌و، شوێنی گونجاوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌رپرسی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، به‌ڵَێنی ته‌واوی هاوكاری‌و، پشتیوانی یه‌كێتی زانایانی بۆ فه‌راهه‌مكردن‌و داواكردنی شوێنێكی شیاو، بۆ نیشته‌جێكردنی په‌یمانگاكه دوپاتكرده‌وه.
|