ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/6/2011 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له‌ناو دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی، به‌شداریكرد له مه‌ڕاسیمێكی رێزلێنان، كه بۆ كۆمه‌ڵێك زانای ئایینی قه‌زاو ناحیه‌كانی هه‌رێم، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه سازكرابوو.
ئه‌مه‌و له مه‌ڕاسیمه‌كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان: كاك كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف‌و، دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌ڕله‌مانی كوردستان‌و، جه‌مال خدر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌قاف ئاماده‌بوون‌و، تیایدا خه‌ڵات به‌خشرا به‌و زانا‌و وتاربێژانه‌ی، كه رۆڵیان هه‌بووه له بواری مافه‌كانی منداڵان.
شایانی باسه: هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و، تیایدا وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس‌و ده‌ستخۆشیكردن له وه‌زاره‌ت، رۆڵی زانایانی ئایینی له سه‌رجه‌م بوار‌و بابه‌ته سه‌رده‌میه‌كانی ژیان‌و، ئامۆژگاری‌و باشتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كۆمه‌ڵاتیه‌كان‌و، په‌روه‌رده‌ی منداڵ به‌تایبه‌تی به‌رزنرخاند‌و، پاشان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان یه‌كێتی زانایان‌و، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كرده‌وه، بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری هوشیاری‌و رۆشنبیری ئایینی. |