ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/6/2011 شاندێكی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ئافره‌تان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان: نه‌قیب ژیله‌مۆ مه‌عروف به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ئافره‌تان- هه‌ولیرَ‌و، سه‌عدیه عه‌لی مارف ملازمی یه‌كه‌می پۆڵیس، سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك، پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكی نێوانیاندا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی نه‌هێشتنی هه‌ر توندوتیژیه‌ك به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان كرایه‌وه‌و، رۆڵی زانایانی ئایینی له بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و داب‌و نه‌ریتی جوان‌و میانڕه‌وانه، به‌رزنرخێنرا، به‌تایبه‌ت له بابه‌تی رێزگرتن‌و نه‌رمی نواندن به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان‌و، داواكردنی مافه‌كان به یه‌كسانی.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی له به‌رامبه‌ر سه‌ردانی شاندی ناوبراو، ئاماده‌یی‌و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی یه‌كێتی زانایانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو دوپاتكرده‌وه‌و، جه‌ختی له‌سه‌ر روونی په‌یامی یه‌كێتی زانایان‌و، مینبه‌ری وتاربێژان‌و زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام كرده‌وه، كه په‌یامی یه‌كسانی‌و دادگه‌ریه‌و، هه‌مو جۆره توندوتیژیه‌ك پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌یه‌تی‌و، هه‌ر گرفتێكی نێو كۆمه‌ڵگه‌یش ئه‌ركی چاره‌سه‌ری به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی زانایانه. |