دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 1/6/2011 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و، مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی كارگێڕی لق و، مامۆستا مه‌لا وه‌هاب حسین پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی صلاح ا‌لدین له كه‌لار، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردنی 36 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه، سه‌ردانی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 11 ی ڕێكخستنی گه‌رمیانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد له كه‌لار، و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی مه‌ڵبه‌نده‌وه به گه‌رمی پێشوازین لێكرا.
ئه‌مه‌و له سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌رپرسی لق، به ناوی زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌وه پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی له سه‌رجه‌م كادر‌و ئه‌ندامانی یه‌كێتی كرد له سنوره‌كه .
لای خۆشیانه‌وه ستافی مه‌ڵبه‌ند خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌و، ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینیان به‌رزنرخاند له شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد و، له ناو جه‌ماوه‌ر و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا.
|