دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:
سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 1/6/2011 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و، مامۆستا ئیدریس ژاڵه‌یی كارگێڕی لق و، مامۆستا مه‌لا وه‌هاب حسین پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی سه‌ڵاحه‌دین له كه‌لار، به‌شداریان كرد له پرسه‌ی دایكی مامۆستا مه‌لا زیاد ئه‌حمه‌د دێوانه، له قه‌زای خانه‌قین و، پرسه‌و سه‌ره خۆشی خۆیان پێراگه‌یاندن و، به ناوی لقه‌وه پرسه‌نامه‌یه‌كیان ئاراسته كردن.
|