راگه‌یاندنی لق:
رۆژی سێشه‌ممه 31\5\2011 له باره‌كای لق، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕِێزان: مامۆستا مه‌لا شێخ به‌هائه‌دین به‌رپرسی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و، تێكڕای زانایان كارگێڕانی لق‌و، به‌رپرسانی ناوچه‌كان كۆبونه‌وه‌ی فراوانی مانگانه‌ی لق به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له كوبونه‌وه‌كه‌دا، وێڕای تاوتوێ كردن له‌سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی زانایان‌و په‌یامداریان كرایه‌وه، دواتر خوێندنه‌وه بۆ راسپارده‌و نوسراوه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان كرا‌و، گوێ له پێشنیار‌و سه‌رنجی زانایانی ئاماده‌بو گیرا‌و، سه‌ركه‌وتووانه كۆبونه‌وه‌كه كۆتایی پێهات.
هه‌ر له درێژه‌ی كاروچاڵاكیه‌كانی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان، رۆژی شه‌ممه 4\6\2011 شاندێكی باڵای لق، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان به‌رپرسی لق‌و شاندێكی یاوه‌ری له زانایانی لقی ناوبراو، به‌شداری كرد رێوڕه‌سمی یادی 22 هه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی ئیمام خومه‌ینی، كه كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، له هۆڵی رۆشنبیری، له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. |