دوای ئه‌وه‌ی له ژماره 44ی گۆڤاری به‌ڵگه، راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ناونیشانی (با كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌یر ئه‌م خشته‌یه بكه‌ن‌و هه‌ر خۆیشیان وه‌ڵامی خه‌ڵك بده‌نه‌وه) تێیدا ناوی مامۆستایانی ئایینی ناو پارێزگای سلێمانییان نووسیوه‌و، له رووی حزبییه‌وه دابه‌شیان كردوون به‌سه‌ر پارته ئیسلامی عه‌لمانییه‌كانی كوردستانه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی نیگه‌رانی زانایانی ئایینی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ناویان له راپۆرته‌كه هاتووه، بۆیه له وه‌ڵامی ئه‌و راپۆرته‌دا چه‌ند مامۆستایه‌كی مه‌شره‌ب ته‌سه‌وف له روونكردنه‌وه‌یه‌كیاندا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی زانایان نێردراوه، وه‌ڵامی راپۆرته‌كه ده‌ده‌نه‌وه، كه له به‌شێكیدا ده‌ڵێن: بۆهه‌موولایه‌ك ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه سه‌ربه‌خۆین و په‌یوه‌ندیمان به هیچ حزب و لایه‌نێكی علمانی و ئیسلامییه‌وه نییه و لایه‌نگیری هیچ لایه‌نێكی سیاسیمان نه‌كردووه‌و ناشكه‌ین چه‌نده‌ها جاریش ئه‌م ڕاستییه‌مان له مینبه‌ره‌كانمانه‌وه ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌و ناوی مامۆستایانه:
به ناوی خوای به خشنده ی میهره بان
بو هه‌موولایه‌ن و ریكخراوو كه‌سایه تییه به ڕێزه‌كان و ڕای گشتی
بابه ت ڕونكردنه‌وه!!!!
له‌ژماره(44) ی گۆڤاری به‌ڵگه دا كه‌له به‌رواری (11\6\2011\ ده‌رچووه له‌بابه‌تێكدا كه‌سه‌رژمێری مامۆستایانی ئایینی سلێمانی كردووه له ڕووی حزبیی بوون و حزبی نه بوونه‌وه كه تییایدا ئێمه ئه‌ومامۆستایانه‌ی كه‌له‌خوواره‌وه ناومان هاتووه به ئه‌ندامی یه‌كیتی نیشتمانی و پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ندێك لایه‌ن و حزبی دیكه پۆلێن و ناوزه‌د كراوین له‌گه‌ڵ رێزمان بۆخه‌بات و ماندوو بوونیان به‌ڵام ئه‌م ڕاستییه بۆهه‌موولایه‌ك ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه سه‌ربه‌خۆین و په‌یوه‌ندیمان به هیچ حزب و لایه‌نێكی علمانی و ئیسلامییه‌وه نییه و، لایه‌نگیری هیچ لایه‌نێكی سیاسیمان نه‌كردووه‌و ناشكه‌ین، چه‌نده‌ها جاریش ئه‌م ڕاستییه‌مان له مینبه‌ره‌كانمانه‌وه ڕاگه‌یاندووه، چونكه په‌روه‌رده‌كراوی خانه‌قای بیاره‌ی شه‌ریفین بۆیه‌ده‌بووایه سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (به‌ڵگه) دڵنیابووایه‌و ووردتر ئه‌وبابه‌ته‌ی ته‌ته‌ڵه بكردایه‌و دوواتر بڵاوی بكردایه‌ته‌وه
له‌كه‌ڵ رێزماندا
ناوی مامۆستایانی ئایینی
1 - ملا مسعود پێشنوێژ‌و ووتارخوین له‌مزگه‌وتی رحمان ئه‌هلی ته‌سه‌ووف و ته‌ریقه‌ت
2 - سیروان نجم شریف ووتار بێژی مزگه‌وتی خه‌لیفاوا ئه‌هلی ته‌سه‌ووف و ته ریقه‌ت
3 -ملا مجیدسعید پێنجوێنی پێشنوێژ‌و ووتار خوێنی مزگه‌وتی مه‌شخه‌ڵان له سرچنار ئه هلی ته‌سه ووف و ته ریقه‌ت
4 - ملا عدنان خالد ر‌سوڵ پێشنوێژ‌و ووتار خوێنی مزگه‌ووتی شه هید مه‌ریوان ئه هلی ته‌سه ووفو ته ریقه‌ت
5 - ملا شاهۆتوفیق غفور پێشنوێژ‌و ووتارخوێنی مزگه‌وتی مه‌وله‌وی سرچنار ئه‌هلی ته‌سه‌ووفو ته ریقه‌ت
6 -ملا مختار ووتار بێژی مزگه‌وتی كه‌ڵكن ئه‌هلی ته‌سه‌ووف و ته ریقه‌ت
7 -ملا مادح پێشنوێژ‌و ووتار خوێنی مزگه وتی عمری كوڕی ختاب ئه‌هلی ته سه‌ووف و ته ریقه‌ت
8 - ملا خالد حسین ووتار بێژی مزگه‌وتی كانی سپیكه ئه‌هلی ته‌سه ووف و ته ریقه‌ت
9 - ملا یوسف عبدالله ووتار بێژی مزگه‌وتی قلیاسان ئه‌هلی ته سه‌ووف و ته ریقه‌ت
10 -ملا عارف غفور احمد ووتار بێژی مزگه‌وتی حاجی احمدی حاجی علی ئه‌هلی ته ریقه ت و ته سه‌ووف
11 -ملا فازل ووتار بێژی مزگه‌ووتی حمه ی حاجی رشید ئه‌هلی ته‌سه‌ووف و ته ریقه ت
12 -ملا عبدالحمید ووتار بێژی مزگه‌وتی كۆڵه‌ك ئه‌هلی ته ریقه ت و ته‌سه ووف
13 -ملا حاجی ئومێد ووتار بێژی به‌ختیاری ئه‌هلی ته سه ووف و ته ریقه ت
14 - ملا خالد حمه غریب پێشنوێژی مزگه‌وتی ئابڵاخ ئه هلی ته ریقه‌ت و ته سه ووف
15 - ملا محمد احمد ێاڵح ووتار بێژی مزگه‌وتی شێخ فه رید ئه هلی ته سه ووف و ته ریقه ت
16 - ملا رشید ووتار بێژی مزگه‌ووتی دارالسلام ئه هلی ته‌سه‌ووف و ته ریقه‌ت .
|