ئه‌مڕۆ 19/6/2011 شاندێكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كرد، كه پێكهاتبوون له دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان‌و مامۆستا یه‌شار كه‌مال جێگری سه‌رۆك‌و دكتۆر سه‌باح به‌رزنجی ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئه‌وقاف.
له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ك كرا، كه په‌یوه‌ستن به ئایینه‌وه، له‌وانه پڕۆژه‌یاسای سروودی نیشتیمانی‌و پڕۆژه‌یاسای تووندوتیژی خێزانی‌و یاسای باری كه‌سێتی.
پاش گفتوگۆیه‌كی ورد‌و راگۆڕینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به شاندی میوانی راگه‌یاند: ئێمه پێویستمان به دیراسه‌كردنی ئه‌و بابه‌تانه هه‌یه‌و، هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ چه‌ند مامۆستایه‌ك‌و كه‌سانی پسپۆڕ را‌و سه‌رنجی خۆمان یه‌كخه‌ین، پاشانیش رای خۆمانتان پێراده‌گه‌یه‌نین.
جێی باسه هه‌ر یه‌ك له مه‌لا محه‌مه‌د وه‌رتی سه‌رۆكی لێژنه‌ی فه‌توای كوردستان‌و مه‌لا ئه‌حمه‌د شافیعی جێگری سه‌رۆك‌و شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی‌و مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئاماده بوون.
|