مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لقی سۆران
به مه‌به‌ستی زیاتر گرنگی و بایه‌خدان به ره‌وشی زانستی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و، خزمه‌تكردنی زیاتری زانایانی سنوره‌كه، لێژنه‌ی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمان، هه‌ڵسا به كردنه‌وه‌ی خولێكی زانستی له‌بواری فیقهی و زانستی میرات، كه تیایدا زیاتر له 15 مامۆستای ئاینی به‌شداری خوله‌كه‌یان كرد‌و، له‌لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی پسپۆڕ‌و شاره‌زا وانه‌كان ده‌وترێنه‌وه.
له لایه‌ن خۆیانه‌وه، به‌ڕێز به‌رپرسی ناوچه مامۆستا مه‌لا فه‌رمان چۆمانی تێبینه‌ری ئه‌وقافی چۆمان‌و، به‌رێز مامۆستا مه‌لا یوسف چۆمانی به‌سایتی زانایانیان راگه‌یاند: خوله‌كه درێژخانه‌و، چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێ و، ئامانجی خوله‌كه‌ش زیاتر خزمه‌تكردنی زانایان و كۆكردنه‌وه‌یانه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانستی وبره‌ودان به‌ڕه‌وشی ئاینی سنوره‌كه.
|