مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لقی سۆران
رۆژی یه‌كشه‌ممه 19/6/2011 شاندێكی باڵای لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان، مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق‌و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید‌و، مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی‌و، مه‌لا خالدئالانی‌و، مه‌لا وه‌لی دری‌و، مه‌لا مه‌لحه‌م گه‌ردی‌و، مه‌لا ره‌سول سیتكانی كارگێڕانی لق، به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و، هه‌واڵ پرسی له باری ته‌ندروستی، سه‌ردانی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌یوب پیرانی كرد.
ئه‌مه‌و له‌و سه‌ردانه‌دا شاندی لقه‌كه‌مان هیوای چاكبوونه‌وه‌و، ساغ و سه‌لامه‌تی بۆ مامۆستا خواست و دوعای به‌خێریان بۆكرد‌و، له لایه‌ن خۆشیه‌وه جه‌نابی مامۆستا سوپاسی شانده‌كه‌ی كرد‌و، ئه‌و سه‌ردانه‌ی به خه‌مخۆری ودلسۆزی لقی ناوبراو بۆ زانایانی سنوره‌كه وه‌سف كرد.
|