راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران:
به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌وشی خوێندنی ئایینی و، دانانی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی له قه‌زای چۆمان، شاندێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا سه‌دیق یاسین حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه ئیسلامییه‌كان، له میانه‌ی گه‌شتێكیدا بۆ ناوچه‌كه، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ِرێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و، تێبینه‌ری ئه‌وقافی چۆمان و، به‌رپرسی ناوچه‌ی یه‌كێتی زانایان، باسیان له گرنگی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی له ده‌ڤه‌ره‌كه كرد.
ئه‌مه‌و هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، رۆڵی باڵه‌كایه‌تییان له بایه‌خدان به خوێندنی ئایینی و پێگه‌یاندنی مه‌لا و زانای ئایینی له مێژوو و ئێستادا به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند، بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ش گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك كرا‌و، نه‌خشه رێی پێویست بڕیاری له‌سه‌ر درا.
|