به‌رواری 6/6/2011 شاندێكی لقمان كه پێكهاتبو له لێپرسراوی لق وم ملاأحمدی شیوه‌ڕه‌زی وم ملاسید عبدالرحمن كارگێڕانی لق و م. ملامحمدبێگه‌ڵاسی لێپرسراوی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ و چه‌ندمامۆستایه‌كی تر و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی قه‌ڵادزێ هه‌ستاین به‌سه‌ردانی لق 11ی پارتی دێموكراتی كوردوستان به‌بۆنه‌ی پیرۆزبایی كردن له‌یادی شۆڕشی گوڵان وهه‌روه‌هاپیرۆزبایی له‌لێپرسراوی تازه‌ی لق .زۆربه‌گه‌رمی پێشوازیمان لێ كراوله‌دانیشتنێكدا هه‌ماهه‌نگی نێوان زانایان وپارتی ته‌ئكیدی له‌سه‌ركرایه‌وه . پاشان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕینمان كرد‌و له‌دانیشتنێكدا به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان زانایان وئه‌وقاف به‌كارێكی پێویست زانراو . وه‌چه‌ند داوا‌و كاروباری زانایان قسه‌ی له‌سه‌ر كرا . وه‌له‌هه‌مان ڕۆژدا شاندی ناوبراومان هه‌ستاین به‌سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 24 ڕاپه‌ڕینی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردوستان وبه ڕێزه‌وه له‌لایه‌ن ڕاوێژكاری جه‌نابی مام جه‌لاله‌وه پێشوازیمان لێكراو له دانیشتنێكدا ڕۆڵی زانایان له‌م بارودۆخه‌ی دوایدا و به‌تایبه‌ت له‌ده‌ڤه‌ری پشده‌روبیتوێن باسی لێوه كرا‌و به‌نیشتمان په‌روه‌رانه‌وچالاكانه نرخێنراو .هیوامان خواست كه‌هه‌میشه كوردوستانمان ئارام وپه‌یوه‌ندی نێوان هه‌موو چین و توێژه‌كان و لایه‌نه‌كان باش وپته‌وتر بێت چونكه به‌رژه‌وه‌ندی كوردوستان له‌برایه‌تی وته‌بایی دا ئه‌بینین. |