ئه‌مرۆ 20/6/2011 له مزگه‌وتی سه‌واف تاقیكردنه‌وه‌ی موڕشیدانی حه‌ج به سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج‌و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا.
له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی ئایینی به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج وه‌ك موڕشیدی دینی به‌ژداریان تێدا كرد.
به پێی وته‌ی (سه‌ید عوزێر) به‌رێوه‌به‌ری حه‌ج‌و عومڕه‌ی هه‌ولێر: ئه‌وانه‌ی بۆ ئه‌مساڵ داواكاری به‌ژداربوونیان بۆ ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه پێشكه‌ش به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌وقاف كردووه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، گه‌یشتۆته 470 كه‌س، به‌ڵام له رۆژی تاقیكردنه‌وه نزیكه‌ی 280 كه‌س به‌ژداری كردووه، به پێی قسه‌ی ناوبراو هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه ده‌گڕێته‌وه بۆ ئیعلانكردنی ئه‌و مه‌رجانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج‌و عومڕه، كه تیایدا ئه‌وه‌ی روون كردۆته‌وه نابێ ئه‌و كه‌سانه به‌ژداری تێدا بكه‌ن، كه وه‌ك مورشیدی دینی حه‌جیان ئه‌نجامداوه، ناوبراو گوتیشی: ده‌فته‌ره‌كان له‌ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه كه‌پس ده‌كرێن‌و به ئه‌مانه‌ته‌وه راده‌ستی لێژنه‌ی زانستی ده‌كرێن.
له لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج‌و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رێز (شێخ سه‌لاح نه‌قشبه‌ندی) له لێدوانێكی تایبه‌ت به (zanayan.org) رایگه‌یاند: ئێمه ساڵانه ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ مامۆستایانی ئایینی ئه‌نجام ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك مورشید‌و رێنمایی كاری حاجیان له سه‌فه‌ری حه‌ج به‌ژداری بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه له لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت‌و دوای ته‌واو بوونی ئه‌نجامه‌كانیش به پێی نمره‌كان ناوه‌كان ده‌رده‌چن.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج‌و عومره دڵنیایی خۆشی له باره‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان راگه‌یاند‌و گوتی: با هه‌موو لایه‌ك دڵنیا بن كه كه‌س مافی كه‌سێكی تری پێ نادرێ‌و نمره‌و رێژه له پێشه‌كان حه‌كه‌می ده‌رچوونی ناوی مورشیدانی حه‌ج ده‌بێت.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه له هه‌مان به‌روارو به‌هه‌مان پرسیار، له هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك به‌رێوه‌ده‌چێ‌و نزیكه‌ی 700 مامۆستای ئایینی به‌ژداریان تێدا كردووه، به‌ڵام ته‌نها 43 كه‌س وه‌ك موڕشیدی حه‌ج مافی سه‌فه‌ری حه‌جیان ده‌بێت.
|