راگه‌یاندنی لقی شێخان:
رۆژی سێشه‌ممه 21/6/2011 شاندێكی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان/ كه پێكهاتبو له به‌رێزان مامۆستا مه‌لا محمد به‌رپرسی لق‌و، مامۆستا مه‌لا سه‌عیدو، مامۆستا مه‌لا صدقی كارگێڕانی لق‌و، مامۆستا مه‌لا یونس و، مامۆستا مه‌لا عه‌لی و، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توای لق، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له به‌رپرسی نوێی لقی ناوبراو، رێزدار (عه‌لی عه‌ونی)، سه‌ردانی لقی 20ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد‌و، به‌گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌رپرس‌و كارگێڕانی لق پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكی نێوانیاندا، شاندی لقی زانایان وێڕای پیرۆزباییكردن به‌ناوی خۆیان و زانایانی ده‌ڤه‌ری شێخان، له به‌رپرسی نوێی لقی ناوبراو، باسی له رۆڵی زانایان‌و، زانایانی ده‌ڤه‌ری شیخان به‌تایبه‌تی كرا، له چاره‌سه‌ركردنی هه‌ركێشه‌و گرفتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و، كه ئێستا به‌ڕێز به‌رپرسی لقی شێخان سه‌رپه‌رشتی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌م بواره ده‌كات، به‌ناوی: (جڤاتی روسپی شیخان)، كه پێكهاتوه له ژماره‌یه‌ك زانا‌و ریش سپی‌و كه‌سایه‌تی موسوڵمان و یه‌زیدی مه‌سیحی پێكهاته‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه.
ئه‌مه‌و هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا، رۆڵی لێژنه‌ی فه‌توای لقی شێخانی زانایان به‌رزنرخێنراو، هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی زانایان له گه‌ڵ سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاو لایه‌ن‌و رێكخراوه‌كان‌و، چاڵاكیه‌كانی به‌گشتی بووه جێگه‌ی باس.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز عه‌لی عه‌ونی، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا، به‌رامبه‌ر به سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی لقی شێخانی زانایان‌و، دوپاتی ته‌واوی پشتیوانی‌و كارئاسانی‌و هه‌ماهه‌نگی كرده‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م زانایانی كوردستان‌و، به تایبه‌ت زانایانی ده‌ڤه‌ری شێخان.
|