راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆژه ئاینییه‌كانی سنوری به‌ڕێَوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران، وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران سه‌ردانی پڕۆژه‌كانی كرد و له نزیكه‌وه له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوون و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كه‌ن ئاگاداركرایه‌وه و داوای له ئه‌ندازیاران و سه‌رپه‌رشتیارانی پڕۆژه‌كان كرد كه‌ره‌چاوی به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی باش بكه‌ن و ئه‌و كه‌ره‌ستانه به‌كاربهێنن كه له تاقیگه بیناسازییه‌كانه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌كارهێنانیان دراوه و هه‌وڵی پابه‌ندبوونی ته‌واو بده‌ن به نه‌خشه و شێوازه ئه‌ندازه‌ییه‌كان.
جێگه‌ی وتنه هه‌ر یه‌ك له پڕۆژه‌كانی (دروستكردنی هۆڵی بۆنه ئاینییه‌كان له سه‌نته‌ری قه‌زای سۆران و دروستكردنی مزگه‌وتێك له گه‌ره‌كی كانی و فراوانكردنی مزگه‌وتی گوندی پاشكۆز) له قۆناغی جێبه‌جێكردن دان. |