به گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی ئه‌لعه‌ره‌بیه، رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردوو 20/6/2011، شێخی ئه‌زهه‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب، له په‌یامێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، ده‌قی رێكه‌وتن‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی خوێنده‌وه، به‌ناوی (به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌زهه‌ر)، كه تیایدا زانایانی ئایینی‌و پسپۆڕانی زانكۆی ناوبراو، باسیان له دواپێشهات‌و روداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی میسڕ كردوه‌و، وێڕای تاوتوێ كردنی باسی گۆڕانكاریه‌كان‌و ده‌سه‌ڵاتی داهاتوی وڵاته‌كه، چه‌ندین راسپارده‌و په‌یامیان ئاڕاسته كردووه.
ئه‌مه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كه، كه به ده‌قی به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت‌و فه‌رموده‌ی پیرۆز جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، 11 بنه‌مای گشتی‌و سه‌ره‌تایی په‌یوه‌ست به بارودۆخی ئێستا‌و دواڕۆژی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی میسڕ له‌خۆگرتوه‌و، تیایدا داواكردنی حكومه‌ت‌و ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی‌و ده‌ستوری دوپاتكراوه‌ته‌وه، كه ڕێز له ئازادی‌و مافه‌گشتیه‌كان‌و، پیاده‌كردنی دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و، خوێندن‌و رۆشنبیری ئیسلامی‌و، سه‌رجه‌م په‌رستگاكانی ئاینه‌كانی تر بگرێت.
|