ماوه‌یه‌كه قسه‌و باس له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت، ئایا هیچ حزبێك زه‌كاتی پێده‌چێت یان نا؟، ئه‌و پرسیاره‌ش زۆر ئاراسته‌ی ئێمه كراوه، بۆیه به پێویستمان زانی ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د وه‌رتی به‌رپرسی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بكه‌ین، به‌ڕێزیان له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی زانایان رایگه‌یاند: تا ئێستا وه‌كو لێژنه‌ی باڵا ئه‌و پرسیاره‌مان لێنه‌كراوه‌و، هیچ گفتوگۆ‌و قسه‌مان له‌سه‌ری نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی منیش ده‌یڵێم، یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه بیڵێت، تا به ره‌سمی له رێگای یه‌كێتی زانایانه‌وه بڵاونه‌كرێته‌وه، ناچێته چوارچێوه‌ی فه‌توای سه‌ره‌كی لێژنه‌وه، بۆ پرسیاره‌كه‌شتان زه‌كات به‌هه‌ر كه‌سێك ده‌شێ كه هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت بێ‌و، بچێته ژێر ناوی ئه‌و هه‌شت جۆره كه‌سانه‌ی كه، له قوڕئانی پیرۆزدا ناویان هاتووه، جا له ناو حیزب‌و ده‌زگا بێت، یان كه‌سێكی ته‌نها بێت جیاوازی نیه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه روون بێته‌وه كه، حیزب وه‌كو حزب زه‌كاتی پێناچێت، ته‌نها ئه‌گه‌ر ئه‌و سینفانه‌یان له ناو بێت، كه زه‌كاتیان پێ ده‌چێت‌و، ئه‌وانیش بیده‌ن به وان.br /> |