لقی سلێمانی ملامحمد كه‌ڵكه‌سماقی / ڕاگه‌یاندن
به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌ره‌وپێش چوون و خزمه‌ت به‌چینی زانایان و زیاتر په‌یوه‌ندی و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتنی زانایان وخزمه‌ت كردن به‌دین و خوڕه‌وشت و به‌ها باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان سه رله به یانی رۆژی سیَشه‌ممه 21/6/2011 وه‌فدێكی ناوه‌ندی زانایانی یه‌كگرتوو له‌سلێمانی سه‌ردانی لقی سلێمانیان كرد وه‌فدی میوان كه‌پێكهاتبوون له به‌رێزان مامۆستا (عمر نيزامی ) و مامۆستا ( محمدی نصر ) و مامۆستا ( مصتفی گولپی ) شایه‌نی باسه له‌پێشوازی دا به‌ڕێزان م/(نجم ا‌لدین قادر) به‌رپرسی لق و مامۆستا( كریم سه‌رسوراوی )و م(عباس گاپیڵۆنی ) و م(محمد كه‌ڵكه سماقی )و م(مصتفی صابر)و م( مسعود خورشید ) كارگێڕانی لق ئاماده بوون ئه‌مه‌و له‌سه‌ردانه‌كه دا وه‌فدی میوان ده‌ست خۆشی و سوپاسی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌كارو چالاكیه‌كانی لقی زانایان وهیوایان خواست كه زیاتر هه‌وڵه‌كانیان چڕ‌و گه‌رمتر بكه‌نه‌وه بۆخزمه‌تی دین و چینی زانایان هه‌رله‌دانیشتنه‌كه‌دا ئاماژه به‌ڕواڵه‌تێك كرا كه له‌شاره‌كه‌مان دا بونی هه‌یه‌و ده‌بێت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزریته‌وه ئه‌ویش بونی ئه‌و بنكانه یه كه‌له شار كراونه‌ته‌وه به‌ناوی ( مه‌ساجی صینی ) كه‌ئه‌مه له‌گه‌ڵ دین و كلتوری گه‌له‌كه‌ماندا ناگونجێت و پیوستی به چاره سه‌ر هه‌یه وه ڕێ‌و شوێن دیاریكرا بۆ به دواداچون و چاره‌سه‌ری ئه‌و ڕواڵه‌ته له كۆتایدا به‌رپرسی لق سوپاس و پێزانینی خۆی و كارگێڕانی به وه‌فدی میوان ڕاگه‌یاند و زۆر خۆشحالی خۆیی ده‌ر بڕی به‌رامبه‌ر به‌سه‌ردانه‌كه و خه‌مخۆری به‌ڕێزیان وه‌داوای هاوكاریوهه ماهه‌نكی له به ریزیانكرد و وه‌فدی میوانیش پشتیوانی خۆیان دووپات كرده‌وه بۆ زانایان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی لقی سلێمانی |