دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌رێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئیندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیی كرد . سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌رێز كاك مه‌لا ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ناوه‌ندو ستافی ناوه‌نده‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كرا...
له‌میانه‌ی سه‌ردانیه‌كه‌یدا به‌ڕێز لێپرسراوی لق به‌ناوی لقه‌وه ده‌ستخۆشی له ناوه‌نده‌كه كرد به‌بۆنه‌ی ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی هه‌یانه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا و هه‌ڵوێستی ناوه‌نده‌كه‌یانی به‌رزنرخاند له ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گای ناوه‌نده‌كه‌یان به لێژنه‌ی گێڕانه‌وه‌ی موڵكه حكومیه‌كان و به هه‌نگاوێكی گرنگی وه‌سف كرد،
دواتریش ستافی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان ڕۆڵی زانایانی ئاینی یان به‌رزنرخاند له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا .
پاشتر باس له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرا و به‌ڵێنی هه‌موو جۆره هه‌ماهه‌نگی یه‌ك درا ...
|