دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ی به‌رواری 23/6/2011 ، له هۆڵی شێخ ئه‌حمه‌دی شاكه‌لی له كتێبخانه‌ی گشتی كه‌لار له قه‌زای كه‌لار و به‌به‌شداری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئافره‌تان و ڕۆژنامه‌نوسان و له‌سه‌ر بانگهێشت و ئه‌ركی ڕێكخراوی [N.P.A] نه‌رویژی مێزگردێكی كراوه له‌ژێر ناونیشانی (( هاوسه‌رگیری به‌ته‌نها بڕیاری تۆیه ))
سازكرا ،
له‌و سیمیناره‌دا كه‌مه‌به‌ست لێی هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری بوو له چۆنیه‌تی هاوسه‌رگیری ، و ئاشنا كردنی تاك به‌و پرۆسه‌یه ،
به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری به نوێنه‌رایه‌تی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌شداری كرد‌و له میانه‌ی سیمیناره‌كه‌دا له چه‌ند ووته‌یه‌كدا ده‌ستخۆشی له ڕێكخراوه‌كه كرد بۆ سازدانی ئه‌و جۆره گفتووگۆیانه و له ووته‌كانیدا تیشكی خسته‌سه‌ر جۆره‌كانی هاوسه‌ر گیری له ڕوانگه‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه.
هه‌رله‌و سیمیناره‌دا ئاماده‌بوان ڕای خۆیان له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كه ده‌ربڕی و گفتووگۆی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌و باره‌یه‌وه كرا.
شایانی باسه سیمیناره‌كه سێ كاتژمێرێكی خایاند .
|