حاخامێكی جوله‌كه دان به پێغه‌مبه‌رایه‌تی حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د ده‌نێت‌و، هه‌روه‌ها دانیش ده‌نێت كه ئیسلام دینی حه‌قه‌و قورئانیش كتێبی خوایه‌و بۆ سه‌ر دواهه‌مینی پێغه‌مبه‌ران دابه‌زێندراوه.
حاخامه‌كه ده‌ڵێت: ئیسلام هه‌ر سه‌ره‌تا‌و بنه‌ڕه‌ته‌وه وا دامه‌زراوه، كه توانای خۆڕاگری هه‌یه‌و، خاوه‌ن عه‌قیده‌و باوه‌ڕێكی به‌تینه، كه ده‌توانێت خۆی له‌به‌رده‌م گۆڕانكارییه‌كان بگرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: ئیسلام تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگی هه‌یه، كه له دینه‌كانی دیكه‌ی جودا ده‌كاته‌وه، خۆڕاگریه‌تی له‌به‌رده‌م دیموكراسیه‌ت، كه دیموكراسیه‌ت كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر هه‌موو دینه‌كانه‌وه هه‌یه، ته‌نها ئیسلام نه‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌یدا دوای ئه‌وه‌ی سه‌رسامی خۆی به نوێژی موسڵمانان‌و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیان به‌خوا ده‌رده‌بڕێت، پێی وایه ئیسلام ئایینی داهاتووی جیهانه.
|