وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه.. هه‌ردی ئه‌نوه‌ر
سامی یوسف هونه‌رمه‌ندی ناسراوی جیهانی ئیسلامی به‌ریتانی به ئه‌سڵ ئازه‌ربایجانی، كه له‌م رۆژانه‌یا نازناوی مایكڵ جاكسۆنی ئیسلامیان لێنا.. خۆی له‌م ناوه دوور ده‌گرێت و ده‌لێت من وه‌ك ئه‌و هونه‌رمه‌نده نیم..
سامی یوسف رایگه‌یاند كه من ئاواز‌و مۆسیقا له گه‌ڵ دینی ئیسلام ده‌گونجێنم و له كاتێكدا كه مۆسیقای مایكڵ جاكسۆن هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نه‌بووه.. وه ته‌نانه‌ت هه‌ندێكی دژی ئیسلام بووه. یوسف كه قسه‌ی
بۆ بڵاوكراوه..((زه‌مان)) ی توركی سه‌باره‌ت به ئه‌لبومی"
where were you areقسه‌ی ده‌كرد.. ره‌خنه‌ی له موسیقای" پاپ" و "راك" گرت و وتی: ئه‌م جۆره موسیقیه ئه‌سڵه‌ن له گه‌ڵ ئیشه دینییه‌كه‌ی من یه‌ك ناگرێته‌وه". ئه‌وه‌شی زیاد كرد و وتی: پێم خۆشه خه‌ڵكی و مووسڵمانان وه‌ك مۆسیقا ژه‌نێكی باش بمناسن و نه‌ك كه‌سێك كه په‌یوه‌ندی به "پاپ" یان "راك" ه‌وه هه‌یه. ئه‌مه‌ش له ئه‌لبومه‌كه‌مدا دیاره. ئه‌لبومی:"العلم" یه‌كه‌م ئه‌لبومی سامی یوسف كه له ساڵ 2003 بڵاو كرایه‌وه‌و كه ناوبانگێكی زۆری له جیهاندل په‌یدا كرد. سه‌رچاوه.. سایتی نوگرا