به‌مه‌به‌ستی پتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئاستی وتاربێژی زانایانی ئایینی سنووره‌كه‌یان، ناوچه‌ی سه‌ید سادقی یه‌كێتی زانایان هه‌ستا به كردنه‌وه‌ی خولێكی وتاربێژی بۆ 50 مامۆستای سنووره‌كه‌یان، له‌و باره‌وه مامۆستا سه‌لاحه‌ددین باقر به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌ید سادق به سایتی زانایانی راگه‌یاند:
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 26/6/2011 له پێناو به هێزكردن و به‌پێزكردنی وتاری زانایاندا ناوچه‌ی سیدصادقی یه‌كێتی زانایان هه‌ڵسا به‌كردنه‌وه‌ی خولێكی ڕۆشنبیری یه‌ك ڕۆژه له‌ژێر ناونیشانی (هه‌نگاوێك به‌ره‌و وتاری هاوچه‌رخ) بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان وزانایانی سنوری ناوچه ،به بانگهێشت كردنی كه‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زا له‌پێشكه‌ش كردنی بابه‌ته‌كانیاندا.
سه‌ره‌تا به‌خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆزده‌ستی پێكرد پاشان وته‌ی به‌خێرهاتن خوێندرایه‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسی ناوچه‌ی سیدصادقی یه‌كێتی زانایان(م صلاح ا‌لدین) ه‌وه.
1- بابه‌تی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن (د. عیرفان ڕشید)ه‌وه پێشكه‌ش كرا له‌ژێر ناونیشاتی(هونه‌ری گه‌یاندن له وتاردا)و كاتژمیرێكی خایاند.
2-
3- بابه‌تی دووه‌م له‌لایه‌ن (د. موسه‌ننا ئه‌مین)ه‌وه پێشكه‌ش كرا له‌ژێر ناونیشاتی(چۆنێتی ئاماده‌كردنی وتاری كاریگه‌ر)و كاتژمیرێكی خایاند.
3- بابه‌تی سێ یه‌م له‌لایه‌ن (د. ملكۆ ئه‌سعه‌د)ه‌وه پێشكه‌ش كرا له‌ژێر ناونیشاتی(شارره‌زابون له‌و ژینگه‌یه‌ی وتاری تێدا پێشكه‌ش ده‌كه‌یت)و كاتژمیرێكی خایاند.
4- سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كان له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به‌پرسیاروپێشنیاره‌كانیان تا كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بوو.
5- دواتر ئاماده‌بوان نانی نیوه‌ڕۆیان خوارد ،وخوله‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێهات وبووه‌مایه‌ی خۆشحاڵی گشت ئاماده بوان ،ئه‌وه‌ی شایانی باسه زیادله (50)مامۆستا‌و زانای ده‌ڤه‌ره‌كه ئاماده‌ی خوله‌كه‌بوون.