دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری 25/ 6/2011 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لق له سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی شاری كه‌لاریان به‌سه‌ركرده‌وه ...
سه‌ره‌تا شاندی لق سه‌ردانی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی كوڕی مامۆستا مه‌لا محمودی گۆبانیانیان كرد و له نزیكه‌وه له حاڵ و گوزه‌رانی مامۆستایان پرسی و له په‌روه‌ردگار پاڕانه‌وه كه ته‌ندروستی مامۆستا سه‌لامه‌ت كات و به‌دوربێت له هه‌ر ناخۆشیه‌ك و ته‌مه‌ن درێژ بێت بۆ خزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و موسوڵمانان . لای خۆشیه‌وه جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د سوپاسی شاندی لقی كرد بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواستن له خزمه‌تكردن و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی زانایانی ئاینی دا ... هه‌ر هه‌مان ڕۆژ شاندی لق سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا یاسین عیسی حسن یان كرد و به ناوی زانایانه‌وه ڕۆڵی مامۆستایان به‌رز نرخاند له خزمه‌تكرد به ئاینی پیرۆزی ئیسلام و سوپاسی مامۆستایان كرد كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا توانیویه‌تی كۆمه‌ڵێكی زۆر له زانست خوازانی ئیسلام پێبگه‌یه‌نێت به ڕێًبازێكی جوان و بێ گه‌رد ... له به‌رامبه‌ریشدا مامۆستا مه‌لا یاسین زۆر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ په‌رۆشی ستافی لقی گه‌رمیان به‌رامبه‌ر به زانایانی ئاینی له سنوره‌كه‌دا و دوعای سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌رزی بۆ ستافی لق كرد له ئیش و كاره‌كانیاندا ...
شایانی باسه هه ریه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د محمود ئه‌مین و مامۆستا مه‌لا یاسین عیسی حسن له كۆنگره‌ی پێشوتری یه‌كێتی زانایاندا ئه‌ندامێكی كارابوون له سنوره‌كه‌دا به پله‌ی كارگێڕی لق و توانیان له ماوه‌ی كاركردنیاندا سه‌ربه‌رزانه ئه‌ركه‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن .