دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 26/6/2011 و به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌زیزی موفتی ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، شاندێكی لق سه‌ردانی به‌ڕێزیان كرد له شاری خانه‌قین .
له‌وسه‌ردانه‌دا شاندی لق له ته‌ندروستی مامۆستایان كۆڵیه‌وه‌و داوای شیفایان له خوا بۆكرد و هیوای ته‌مه‌ندرێژی و ته‌ندروستی یه‌كی باشیان بۆ مامۆستای ناوبراو خواست له په‌روه‌ردگار، و ڕۆڵی مامۆستایان به‌رزنرخاند له خزمه‌تكردنی به ئاینی پیرۆزی ئیسلام و موسوڵمانان و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ، و مانه‌وه‌ی مامۆستایان به‌ته‌ندروستی یه‌كی باشه‌وه به پێشه‌نگێكی باش زانی بۆ سه‌ربه‌رزی یه‌كێتی زانایان و خزمه‌تكردنی موسوڵمانان له پرسه شه‌رعی یه‌كاندا له سنوره‌كه ...
شایانی باسه مامۆستا مه‌لا محمد عزیز عبدالله كه به مامۆستا مه‌لا عه‌زیزی هۆرێنی ناسراوه ، له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادكرنی عێراق و كردنه‌وه‌ی لێژنه ناوچه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌ڕێزیان به دڵسۆزی یه‌وه‌موفتی ناوچه‌كه‌یه و توانیویه‌تی سه‌ربه‌رزانه‌و له خۆبوردانه ئه‌ركه‌كانی ڕاپه‌ڕێنێت له چاره‌سه‌ركردنی پرسه شه‌رعیه‌كانی ناوچه‌كه‌ی .
شاندی لق پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ئه‌لیپه‌كانی به‌رپرسی لێژنه‌ی فه‌توای گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا كه‌ریم فه‌ره‌ج ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌تواو به‌یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا نجم عبدالله الیاس به‌رپرسی ناوچه‌ی خانه‌قینی یه‌كێتی زانایان .
|