دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 24/6/2011 كۆمه‌ڵێك له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی لقی گه‌رمیان یه‌كێتی زانایان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌كمه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا وه‌هاب حسین عبدالله ی پێش نوێژ و ووتارخوێنی مزگه‌وتی صلاح ا‌لدین الایوبی یان كرد له شاری كه‌لار ... له میانه‌ی ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز لێپرسراوی لق تیشكی خسته‌سه‌ر ڕۆڵی زانایانی ئاینی ووتاربێژ له هۆشیاركرنه‌وه‌ی موسوڵمانانداو به‌ئه‌ركێكی پیرۆزی وه‌سف كرد و ئه‌وه‌ی بیر ئاماده‌بوان هێنایه‌وه كه ده‌بێت مامۆستایانی ئاینی له ڕێگه‌ی ئه‌و ڕۆڵه‌ی ده‌یگێڕن پێشه‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بن هه‌روه‌كوچۆن له ڕابردوشدا زانایانی ئاینی سومبولی شۆڕش و نه‌ته‌وه‌و میلله‌ته‌كه‌مان بوون ...
شایانی باسه شاندی لق پێك هاتبوو له به‌ڕێزان به‌رپرسی لق و مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی و مامۆستا مه‌لا محمد حمه‌أمین كارگێڕانی لق و مامۆستا فقی محمد غیدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لار و مامۆستا مه‌لا كریم فه‌ره‌ج و مامۆستا مه‌لا ئه‌حه‌دی به‌رده‌سور ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توا و چه‌ند پێش نوێژ و ووتارخوێنێك .
|