سایتی زانایان- تایبه‌ت:
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵان‌و له ڤیستیڤاڵی منداڵاندا له پاركی شانه‌ده‌ر له هه‌ولێر رێكخراوێكی ته‌نسیری (مه‌سیحی) دیاری به‌سه‌ر منداڵانی به‌شداربووی ڤیستیڤاڵه‌كه دابه‌ش ده‌كرد.
دیارییه‌كه هیچ شتێكی دڵخۆشكه‌ر‌و منداڵانه‌ی تێدا نه‌بوو، به‌ڵكو پێكهاتبوو له چه‌ند سیدی‌و چه‌ند نامیلكه‌یه‌كی ئینجیلی، ئه‌وه‌ی سیدییه‌كانی ئه‌مجاره‌ی له پێشوو جیاده‌كرده‌وه، ئه‌م جاره زیاتر هێڕش‌و شێواندن بوو، نه‌ك پێناسه‌ی ئایینی خۆیان.
له سیدییه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی به ده‌ست گۆڤاری (په‌یامی زانایان) كه‌وتووه، مرۆڤێك پیشان ده‌ده‌ن، گوایه ئه‌وه موسڵمانه‌و، سه‌فه‌ری مه‌ككه‌ی پیرۆزی حه‌جی ماڵی خوا ده‌كات، له سه‌فه‌ره‌كه‌یدا ئیحرامی به‌ستووه، خه‌ونێك ده‌بینێت، له خه‌ونه‌كه‌دا پێی راده‌گه‌یه‌نن، كه ئه‌و له‌سه‌ر دینێكی هه‌ڵه‌یه‌و پێویسته واز له‌و دینه هه‌ڵه‌یه بێنێت‌و، بچێته سه‌ر دینی مه‌سیحی.
ئه‌و دیارییه كه‌م‌و زۆر په‌یوه‌ندی به رۆحی منداڵانه‌وه نییه‌و، هێڕش‌و سوكایه‌تیكردنه به موسڵمانان، كه‌چی ته‌واو رێگه‌یان پێدراوه، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسانیش، كه گله‌یی ده‌كه‌ن، له‌وه‌ی منداڵان باسی دینیان بۆ ده‌كرێت، كه‌چی چه‌ندین ساڵه ئه‌و حاڵه‌تانه دووباره ده‌بنه‌وه، هیچ قسه‌و لێدوانێكیان نییه، ئه‌مه‌ش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و دایكان‌و باوكان‌و مامۆستایانی ئایینی ده‌خاته ژێر به‌رپرسیارییه‌تێكی گه‌وره‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه به‌رده‌وام بن خوانه‌خواسته كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر گیانی پێكه‌وه‌ژیان ده‌بێت، به‌تایبه‌تی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به موسڵمانان نادرێت، له گوند‌و شارۆچكه مه‌سیحی نشینه‌كان دیاری موسڵمانانه دابه‌ش بكرێن، یان مزگه‌وت له گه‌ڕه‌كه‌كانیان دروست بكرێت، ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌كی زۆری موسڵمانیشی تێدا بێت‌و، داواشی بكه‌ن.
|