سه‌ر له به‌یانی رۆژی دووشه‌مه (27/6/2011) مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی كرد له (لیۆناردۆ ئیمبێرتی گالۆریتی) به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی (سانت ئیجیدیۆ) ی، كه گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به نزیككردنه‌وه‌ی ئاینه‌كانه‌و سه‌ربه ڤاتیكانه ، له دیدارێكدا كه به‌ڕێزان خالد جمال ئه‌لبێر به‌رێوه‌به‌ری گشتی مه‌سیحیه‌كان‌و مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و قه‌شه ره‌یان‌و چه‌ند كه‌سێكی دیكه ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان سوپاسی یه‌كێتی زانایانیان كرد بۆ پێشوازی گه‌رمیان، هه‌روه‌ها گووتی: ئێمه ئاگاداری كاره باشه‌كانتانین، به‌تایبه‌تی له‌و كارانه خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌تان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها باش ده‌زانین كاره‌كانتان به‌رهه‌می باشی له پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی هه‌یه، بۆیه شه‌ره‌فمه‌ندین به سه‌ردانی ئێوه.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای دووباره پێشوازیكردنی، به‌ناوی خۆیی‌و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌خێرهاتنی گه‌رمی شاندی میوانی كرد‌و، به‌تایبه‌تی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی، كه ئه‌وان ئاگاداری ره‌وشی پێكه‌وژه‌یانی ئایینی هه‌رێمی كوردستانن، هه‌روه‌ها وه‌ك رێكخراوێكی پیشه‌یی پشتیوانی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر كارێك، كه په‌ره به ره‌وتی پێكه‌وه‌ژیان ده‌دات، جا چ له رێگی وتاره‌كانه‌وه بێت، یان له رێگای كۆڕ‌و سمینار‌و گۆڤار‌و رۆژنامه‌كانه‌وه بێت.
له به‌شێكی دیكه‌دا باسی له په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی زانایان‌و مه‌سیحیه‌كان‌و ئێزدییه‌كان كرد، به‌تایبه‌تی كه په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مه‌سیحیه‌كان‌و ئێزدییه‌كان هه‌یه، دیاره ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئێمه وه‌كو موسڵمان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه فێری پێكه‌وژه‌یان كراوین، هه‌روه‌ها كوردیش به‌درێژایی مێژووی هه‌میشه گرنگی به پێكه‌وه‌ژیان داوه، حكومه‌تیش هه‌موو پشتیوانی خۆی له پێكه‌وه‌ژیان كردووه، هیواشی خواست به ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌و ره‌وشه‌ی پێكه‌وه‌ژیان بگوازنه‌وه.
جێی باسه هه‌ر یه‌ك له مه‌لا محه‌مه‌د وه‌رتی سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان‌و مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان‌و مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی له به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی زانایان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون.
|