به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی ئیسرا‌و میعراجی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڕیاره رۆژی چوارشه‌مه ئه‌م یاده بكرێته‌وه.
له‌و باره‌وه شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به سایتی زانایانی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی به‌رزراگرتنی یادی شه‌وره‌وی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام رۆژی چوارشه‌مه كاتژمێر چوار‌و نیوی دوای نوێژی عه‌سر له هۆڵی بۆنه‌كانی مزگه‌وتی سه‌واف هه‌ڵده‌ستین به گێڕانی ئاهه‌نگێك، بۆیه داوا له مامۆستایانی ئایینی‌و هاووڵاتیان ده‌كه‌ین، به به‌شداریكردنیان به‌شی خۆیان له‌و یاده هه‌بێت‌و، خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ پێغه‌مبه‌ر دووپات كه‌نه‌وه. |