كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیان‌و كه‌سانی خێرخواز گله‌یی ئه‌وه‌یان كرد، كه له شاره نوێیه‌كان‌و گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كان مزگه‌وت دروست ناكرێت، خه‌ڵكه‌كه گله‌یی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌كات، كه تا ئێستاش چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ناو شار مزگه‌وتیان نییه‌و، له ره‌مه‌زانانیش خه‌ڵكه له‌ژێر خێوه‌ت‌و بن ساباتی شه‌وانی ره‌مه‌زان‌و قه‌در به‌ڕێ ده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به نووسراوێكی ره‌سمی ئه‌م داواكارییه‌ی هاووڵاتیانی گه‌یانده ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، رۆژی (5/6/2011) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم به نووسراوی ژماره (5696) وه‌ڵامی نووسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایانی دایه‌وه.
له نووسراوه‌كه‌دا دوای به‌دواداچوونی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هاتووه: (( به به‌ڕێزتان راده‌گه‌یه‌نین به پێی سیسته‌می وه‌زاره‌ت‌و ستانداردی نه‌خشه‌دانان له نه‌خشه‌ی كه‌رتی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك شوێنی تایبه‌ت دیاری ده‌كرێت بۆ مزگه‌وت به پێی رێنماییه‌كان)).
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاووڵاتیان پێیان وایه دروستكردنی مزگه‌وت ئاسته‌نگی زۆری بۆ دروست ده‌كرێت له ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی مزگه‌وت دروستكردن.
|