به پێی هه‌واڵێكی سایتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ی پشكی تایبه‌تیان هه‌یه‌و له به‌غدا وه‌ریان گرتووه به مه‌به‌ستی سه‌فه‌ری حه‌ج ناتوانن له‌گه‌ڵ حاجیانی هه‌رێمی كوردستان سه‌فه‌ربكه‌ن>
سه‌لاح شێخ فه‌تاح نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ته‌ئكیدی كرده‌وه كه‌وا ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ بنبڕكردنی
واسته‌و وه‌رگرتنی پشكی تایبه‌تی حه‌ج ده‌ریكردوون ، وه‌كو خۆی جێبه‌جێی ده‌كه‌ین و به‌وه‌ش هه‌ركه‌سێك له به‌غدا پشكی تایبه‌تی بۆ حه‌ج وه‌رگرتبێت ده‌بێ له‌گه‌ڵ حاجیانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بڕوات و ناتوانێت له‌گه‌ڵ حاجیانی هه‌رێم سه‌فه‌ر بكات ، چونكه ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره له سعودیه بۆ حاجیانی هه‌رێمی دابینكردووه ته‌نها به‌شی حاجیانی هه‌رێم و پشكی هه‌رێمی كوردستانه له حاجیانی عێراق ، بۆیه هه‌موان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ كه‌سێك نوسراومان له داموده‌زگاكانی عێراقه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆ نه‌هێنێ . |