دوای ئه‌وه‌ی له مانگی 8ی ساڵی رابردوو، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به مه‌به‌ستی رێكخستنی پڕۆسه‌ی ماره‌بڕین‌و، دیاریكردنی زانای ئایینی تایبه‌ت‌و دیاریكراو، پرۆژه یاسایێكی به ناوی (مه‌ئزونی شه‌رعی) بۆ لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌ڕله‌مانی كوردستان به‌رزكرده‌وه.
دكتۆر به‌شیر خه‌لیل سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی زانایانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 29/6/2011 په‌ڕله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاساكه ده‌كات.
له باره‌ی هۆكارو چۆنیه‌تی داڕشتن‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكه، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، تایبه‌ت به سایتی زانایان گوتی: دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستمان كرد، كه جۆرێك له ناڕێكی‌و گرفت كه‌وتۆته نێو پڕۆسه‌ی ماره‌بڕین، له هه‌وڵێكدا بۆ چاره‌سه‌ركردن‌و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه شه‌رعیه، دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری‌و، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و، زانایانی ئایینی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان‌و، به سوود وه‌رگرتن له یاسای (مه‌ئزونی شه‌رعی) له وڵاتانی میسڕ‌و ئیماڕات‌و ئوردن، پڕۆژه یاسایه‌كمان له ژێر هه‌مان ناودا، به‌رزكرده‌وه بۆ لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌ڕله‌مانی كوردستان، كه خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، باسی له پوخته‌ی پڕۆژه‌یاساكه كرد‌و، گوتی: له رێی پڕۆژه‌كه‌وه ده‌مانه‌وێ به یاسا‌و له‌رێگه‌ی په‌ڕله‌مان، رێوڕه‌سمی پڕۆسه‌ی ماره‌بڕین رێك بخه‌ین، به جۆرێك كه: هه‌موو كه‌سێك نه‌توانێ ژن ماره‌بكات‌و، ده‌بێ مامۆستای ماره‌بڕ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس، یان دبلۆم، یان ته‌عدیل شه‌هاده‌ی خوێندنی شه‌رعی بێت‌و، نوسینگه‌ی تایبه‌تی هه‌بێ‌و، به ئاگاداری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بێت‌و، له دادگایش په‌سه‌ند بكرێت.
|