ڕاگه‌یاندنی لق:
ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری25/6/2011 له باره‌گای لق، كۆبونه‌وه ی مانگانه‌ی لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به به‌شداری زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌كان‌و زانایان كارگێڕانی لق، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز به‌رپرسی لق، به‌سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجام درا.
شایانی باسه: كۆبونه‌وه‌كه سه‌ره‌تا به چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، دواتر به‌ڕێز به‌رپرسی لق، باسی له ڕۆڵی یه‌كێتی زانایان‌و، كاری رێكخراوه‌یی كرد‌و، هیوای سه‌ر كه‌وتنی خواست بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه له په‌یمانگا خه‌ریكی خوێندن بوون و، گرنگی یه‌كڕیزی زانایان‌و ئه‌ندامانی بۆ ئاماده‌بووان باس كرد.
ئه‌مه‌و له كۆتاییدا ناوچه‌كان ڕاپۆرتی مانگانه‌ی خۆیان خوێنده‌وه‌و، به پێشكه‌شكردنی چه‌ند پێشنیار‌و راو سه‌رنج‌و بابه‌تێكی هه‌نوكه‌یی كۆتایی به كۆبونه‌وه‌كه هات.
|