دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 26/6/2011 به ئامانجی پته‌وكردن و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوانیان، شاندێكی فراوانی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی گه‌رمیانیان كرد له شاری چه‌مچه‌ماڵ و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز ڕێبوار مه‌لا مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران.
سه‌ره‌تاو له وته‌یه‌كدا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان، باسی له گرنگی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردولا كرد‌و، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێویسته هه‌ماهه‌نگی ته‌واو هه‌بێت، له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایان ته‌واوكه‌ری یه‌كدین‌و، تا ده‌گاته ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و لقه‌كان و تێبینه‌رایه‌تی و ناوچه‌كان و، هه‌ردوولایان له پێناو خزمه‌تكردن به دین و وڵات و زانایانی ئاینی دا دروست بوون و، پێویستیشه هه‌م زانایان و هه‌م ئه‌وقافیش كار بۆ ئه‌و ئامانجه بكه‌ن و، به‌ناوی ستافی لقیه‌وه ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كرد، كه توانیویانه به پێی توانای خۆیان خزمه‌ت بكه‌ن.
پاشان به‌ڕێز ڕێبوار مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان، له به‌رامبه‌ردا سوپاسی بێ پایانی خۆی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی ئاراسته‌ی شاندی لق كرد، بۆ ئه‌و سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌و، ڕۆڵی زانایانی ئاینی به‌رزنرخاند له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه و، ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه به مزگه‌وت و موسوڵمانانی ده‌كه‌ن، و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به سه‌ردانه‌كه.
پاشان به‌ڕێز به‌رپرسی لق، به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف سه‌رجه‌م به‌ش و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و داوای لێ كردن، كه به دڵسۆزانه‌و به‌رپرسیاریاتانه‌وه ئه‌ركه‌كانیان به جێ بێنن و، درێغی نه‌كه‌ن به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به مامۆستایانی ئاینی، كه پێشه‌نگ و پێشه‌وای كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانن.
شایانی باسه: شاندی لق پێكهانبوو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری لێپرسراوی لق و، مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لق و، مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی و، مامۆستا مه‌لا محمد حمه‌مین و، مامۆستا مه‌لا سه‌لام گه‌رمكی كارگێڕانی لق و، مامۆستا مه‌لا كه‌ریم فه‌ره‌ج ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌تواو، مامۆستا مه‌لا محمد غیدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لار و ،مامۆستا مه‌لا محمدی ئاوبار به‌رپرسی ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و، مامۆستا مه‌لا وهاب حسین پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی صلاح ا‌لدین و، مامۆستا مه‌لا هادی هیدایه‌ت پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی خێرخوازان له ناحیه‌ی ڕزگاری .
|