دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رواری 28/6/2011 بۆ پیرۆز ڕاگرتنی یادی ئیسرا‌و میعراجی حه‌زره‌تی فه‌خری كائینات (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، ئاهه‌نگێكی وتارخوێندنه‌وه‌ی له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كه‌لار ڕێكخست، به ئاماده‌بوونی زۆرێك له مامۆستایانی ئاینی كه‌لار و خانه‌قین و پیاوماقوڵان و شێخانی ته‌ریقه‌ت و، ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان و جه‌ماوه‌ری موسڵمان دۆستی شاره‌كه.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، له لایه‌ن مامۆستا مه‌لا هه‌مزه سیالی یه‌وه، پاشان وتاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و، به‌رپرسی لقی گه‌رمیانه‌وه خوێنرایه‌وه، به‌ڕێزیان تیشكیان خسته سه‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و موعجیزه‌یه‌و، پێویستی شیكردنه‌وه‌ی بۆ موسوڵمانان و، ئه‌ركی موسوڵمانان له‌م سه‌رده‌مه‌دا به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به‌و پێغه‌مبه‌ره ئازیزه.
پاشان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د محمد ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای سه‌ربه لقی گه‌رمیان، به‌و بۆنه‌یه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد و، تیایدا تیشكی خسته‌سه‌ر یه‌كێك له ڕوكنه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، كه نوێژه‌و له‌و گه‌شته موعجیزیه‌دا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رو ئوممه‌تی فه‌رزكراوه‌و، په‌یوه‌ندییه‌كی نێوان په‌روه‌ردگار و به‌نده‌كانیه‌تی و پێویسته موسوڵمانان پابه‌ند بن پێوه‌ی.
شایانی باسه: له كۆتاییدا شیرینی به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا دابه‌شكراو، مه‌راسیمه‌كه پتر له یه‌ك كاتژمێری خایاند .
|